سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خەفەت بە وەزعەکەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 شوبات 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

* ئەو مەسئولە عەسکەرییەی کە بۆ هەڵامەتێک ئەچێ بۆ لای دکتۆر هەقە دایبی بۆ دابنێن.   
* ئیقتیصادی ئەم وڵاتە وەکو گۆرانیی فۆلکلۆر وایە کەس نازانێ کێ ساحێبێتی.  
* گەنجی کورد لە بەینی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا بەحری ئیجە هەڵئەبژێرێت.   
* ئەقڵی سیاسیمان ناوبنێن هورمز، هەم تەنگەو هەم ستراتیجییە، هەم ئێرانیش ئەتوانێ کۆنترۆڵی بکات.

 * ڕاپەڕین لەو دوکاندارە ئەچێ ئەشیای بە دۆلار کڕێبێ، بە تمەن لێی بیفرۆشێتەوە. 
* وتی دایکت ناوی چی یە ؟ وتم سەبری، وتی کەواتە مام ئەیوب باپیرتە.  
* وەزیری ڕۆشنبیری هندستان زۆر ڕاست ئەکات؛ باوکی بۆلیوودیش بەقەد سلێمانی فلیمی تیا دەرناکرێ، بە تایبەت فلیمی سیاسی.   
* مەمنونی تاسەکانی مرورم، ناهێڵێ هیچ سایەقێک پۆز لێ بدات.    
* لە ئیتاڵیا پەنیر بە شەرابەوە ئەخۆن، لە کوردستان خەفەت بە وەزعەکەوە. 
* لە حکومەتی تۆتالیتاردا گەورەترین موشکیلە ئەوەیە نازانیت چای مەحمود باشترە یان دوو غەزال.    
* کار وا بڕوا هەم ڕۆناڵدۆ خەتەنە ئەکەن، هەم ئێمەش ئەبێ بەشەرواڵی کورتەوە بچین بۆ دەوام.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە