سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

داواکاری لە دێوەکەی عەلادین

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 شوبات 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

جاران: بمکە بە خاقانی چین
ئێستا: بمکە بە حیمایەی مەسئولێک
جاران: ئەم خانووەم کۆمپلێت بۆ بکە بە ئاڵتون
ئێستا: یەک دەبە نەوتم فریا بخە
جاران: بمکەرەوە بە کچی چواردەساڵ
ئێستا: سەرەی عەمەلیاتی تەجمیلەکەم بۆ پێش بخە
جاران: باڵام بەرزکە بۆ مەتر و هەشتا
ئێستا: دۆلار دابەزێنە بۆ سەد و بیست
جاران: هەتا چاو ئەنوقێنم بمگەیەنەرە بنی دنیا
ئێستا: لە ترافیکەکەی  باخی بەختیاری زوو نەجاتم بە
جاران: خەڵکەکە کڕنوشم بۆ ببەن
ئێستا:  هاوڕێکانم لایکی زۆرم بۆ بنێرن
جاران: ئەم  شارە یەکپارچە بکە بە گوڵ و گوڵزار
ئێستا: قاتی سەرەوەمان ببێ بەخەستەخانەی ئەهلی
جاران: ماڕلین مۆنڕۆ  بە جلی خەوەوە بهێنەرە بەر دەمم
ئێستا: عالیە نصەیف سێڵفییەکم لە گەڵدا بگرێ
جاران: سوڵتان مەحمود خۆی بێ بۆ ماڵمان
ئێستا:هەتا قژم وشک ئەکەمەوە کارەباکە نەبڕێ
جاران؛ ئەوەندەی ئەڵێم یەک و دوو دارخورمایەک لەو شاخە بڕوێنە
ئێستا: زەلامێک سەردانی مەقەڕەکەمان بکات.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە