سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پەند پەندێنە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 کانوونی دووەم 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

سوعالی یەکەم/ بەیەننامەکەی سەرکی حکومەت کام پەندەی لێ جوانە؟
١ـ شەڕ بەشی ئاشتی تیا بێڵەرەوە
٢ـ هەتا ساحێب ماڵ دزی گرت، دز دەستە  چەورەکەی سوو بە دەرزییەک بکە بە خۆتا ئەوسا سەری تەسکە و بنی کڵاوە ،کەرە کڵاوە کەرە کڵاوە.
٣ـ تۆ بەم دەنگخۆشییە و من بەم بەم توڕەییە، ئەم دێیە بە ئێمە ئاوەدان نابێتەوە.
٤ـ دوو پشقلی بکردایە گۆشتی ئەخورا.
٥ـ بە قرژالیان گوت بۆچ  وا بە دوو سەر ئەرۆی وتی هیج بۆ جوانان عەیب نی یە.
٦ـ بازی بازی بە ڕیشی مامە بازی؟
٧ـ ئەم هینە هینی تەحیات نی یە.
سوعالی دووهەم/هەڵوێستی حیزبەکان لەسەر بەیاننامەکە
گۆڕان: ئەوە ئەڵێ بوکێ لەگەڵ تۆمە ، خەسوو گوێت لێ بێ.
نەوەی نوێ:شەیتان ناوبژیکەریان بێ.
ئیسلامییەکان: گۆشتی یەکیش بخۆن ئێسقانی یەکتری ناشکێنن.
حیزبی شیوعی:ئەم ئاشە لە میزن بێ هەر ئەمیزێ.
بەرەی تورکمانی: ئەگەر پێنجین ئەگەر شەشین هەموو خوڵامی دیزە ڕەشین.
سوعالی سێهەم: میللەت ئێژێ چی؟
١ـ ئەگەر بایە و ئەگەر بۆرانە ، بۆ بەفر زیانە.
٢ـئەگەر شەعبانە و ئەگەر ڕەمەزانە موچەی کوڕە کەچەڵ هەردوو نانە.
٣ـئەگەر قاز نیت هێلکەی قاز مەکە.
٤ـئەم مردووە بەم شیوەنە زیندوو نابێتەوە
٥ـئەو کاتە زانیم کار گوو بە گووە ، سەرۆکی بازاڕ یاقوبە جووە.
٦ـ ئەمە خەتەنە سورانە ، زەماوەند وا لەدواوە

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە