سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خولە خول … بیگەرێ نەما

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 کانوونی دووەم 2023

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

پەرداخەکەی ژیان تەنیا هەر نیوە بەتاڵەکەی نییە، نیوە پڕەکەشێتی .. بۆیە هەقی خۆیەتی بە چەپڵە ڕێزان خۆت بکەی بەیەکێ لەم خولە بەلەزەت و نەرمە قوتانەی خوارەوە کە بەلاش و حەلاش ڕاتان دەهێنێت لەگەڵ وەزعەکەدا:
١- خولی دووزمانی
مامۆستای تایبەت و خاوەن تەجروبە لە واعەی حەفەیەکدا فێرت ئەکەن گلەیی   هاوپیشەکەت  و ئەسراری ڕەفیقی مناڵیت و بۆڵەبۆڵی هەڤاڵەکەت کەڕەتی سەد بکەیت و بیگەینیتە شوێنی خۆی. ئەی چۆن؟ ئینسان سکی  عەماری کەس نییە
٢-خولی جڕتاوا
بۆ هەموو ناکەس بەچەکان ، بۆ پشیلەکانی ڕۆژگار  و هاوڕێیانی سەرسەری ، بۆ هەڵگرانی فکری حەیدەری، بەشداریکردن تیایدا  لە نانی شەو واجیب ترە. تەعلیمت دا ئەدات چۆن نانی کونەماسی بخۆیت و پاسی جڕتاوابکەیت.
٣- خولی دۆشینی نێر
 تایبەتە بۆ ئینکارەکانی بیروبازوو،  بە لیبراڵ و ئیسلامییەوە،  بە دکتۆر و محامییەوە، بە لەحیمچی و وەتەنچیییەوە .. بەشداران لە کۆتاییدا هەریەکە و ئامێرێکی نێردۆشینیان بەدیاری ئەدرێتێ
٤- خولی تڕی بن گۆم
مادام ناحەزەکەت لە پڕێ بووە بە کوڕێ ، بە پەلە خۆت نانونووس بفەرموو لەم خولەدا ، بۆ ئەوەی ئەگەر جەژناو جەژنیش ناویان نەهێنایت بە ڕۆحێکی ڕیازی وەری بگریت . 
٥- هی خۆم بۆ خۆم ، هی تۆش ئەخۆم
حیزب و  ڕێکخراو، نەوتخۆر و نەوتخوراو، مەسئولی نەخەوت و چ دەرکەوتوو چ لێ کەوتو ، ئەگەر بەشدارییشنەکەن هەر بەدەرچوو حسابن 
٦- خولی نانی شوان 
 هەر بزنێک سنووری خۆی لێ تێک چووە و   دەیەوێ نانی شوان بخوات ، ئەگەر نەیەتە ئەم خولە فەلسەفییەوە مەعنای وایە ئەجەلی هاتووە. 
٧- خولی دەستە چەورەکە
بۆ ئەوەی کفرە سیاسییەکانی خۆت بهێنیت بەسەرحیزبە مونافیسەکەتدا  هین فرسەتانە  وەرە و بەشداری بکە لەم  خولەدا… دڵنیابە فس فس پاڵەوانیش بیت دەتکا بەجیڤارا

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە