سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەروا نەیەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 کانوونی یەکەم 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

- دەی مەعتەلمان مەکە بەقوربان، کەل و پەلەکانت کۆکەرەوە
+ بە کاوەخۆ برا. عەجەلەی ناوێ
ـ بەخوا نیازت خراپە. دیارە ئەتەوێ کونێ، کەلەبەرێ بدۆزیتەوە ماوەکەت بۆ تازە بکەنەوە
+ حەیفت نەکرد؟ دیارە تۆ من بە پەڕلەمان ئەزانی یان بە ئەنجومەنی پارێزگاکان.
- ئەی کەواتە بۆ قنگە قنگ ئەکەی. دە هەستە جانتاو مانتاکەت بپێچەرەوە. لە بەرچاوی کامێراکانیش ماچێکم بەرێ
ـ بۆ ئەوەی تۆش بە درۆوە بگریت. بەحساب پێت ناخۆشە کە دێیتە جێگەکەم. ئەی ئەوە چییە بەدەستەوە؟
+ چەپکێک وردە بەردی کوردەوارییە، هەڵی ئەدەم بە دواتا، بۆ ئەوەی ئیتر ئیشەڵا سەر نەکەیتەوە بەم ناوەدا
- جا بۆچی بە چەپک؟ دانە دانە بیهاوەو تەواو
+ ئێستا مۆدەی وایە کاکە. مۆدەی چەپکە بەردو باوەشی ڕق و فرمێسکی تیمساحە.. درەنگە بەساقە. قاچ لەسەر قاچ دامەنیشە. با ئیشەکەمان تەواو بکەین.
- ئەگەر مەخسەدت دەورو تەسلیمە، ئەوە زۆر سەهوویت. وەختی خۆی چۆنم وەرگرتووە ئاوا تەسلیمتی ئەکەم
+ یەعنی چی؟
- یەعنی منیش بێ دەورو تەسلیم وەرمگرتووە.
+ عەجایەب. ئەی دوانزە مانگی ڕەبەق چیت کردووە؟
ـ کۆبونەوەکانم ژماردوە، خەڵکم لەسەرەی مەعاشا کوشتوە، قانونم ئاوەڕوت کردوە، عەرزی برای خۆم بکەم هەروابێتەوە…
+ نا نا.. ئیتر هەروا نایەتەوە. ئەبێ بیگۆڕین
- تۆ ئەیگۆڕی ؟… های تڕحێو. ئەگەر پاش دوو مانگی تر خەڵکەکە خۆزگەی بە زەمانی من نەخواست، بزانە ئەم مووە مووی پیاو نی یە
+ مووی پیاو!،،، هاهاها… ئاخر ئەو ئەقڵەکەتە بۆیە جادەو بانیان لە ڕقی تۆ پڕ کردوە لە بابا نۆئیل و گڵۆپی سەوزو سوور. 
- لە ڕقی من نییە عەزیزم.. شتەکە چاو لێکەری یەو تۆزقاڵێکیشی نیشانەی ساویلەکەییانە
+ ساویلکەیی نییە جەناب. ئومێدیان بە موستەقبەلە
ـ جا یەعنی بەخێرێ ئەو موستەقبەلە جوانە لای تۆیە؟.. کوڕی باوکم من و تۆ هیچ کارەین. هەمووی بەدەست ئەمریکایە. باش بوو بیرم کەوتەوە. ها بگرە
+ چی یە ئەو پریاسکەیە؟
ـ تۆوی کاڵەکە. بیڕوێنن. هاوین کە پێگەیی بۆ خۆتان بە ئەژنۆ بیشکێنن

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە