پرسیم ...فەرموی
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 کانوونی یەکەم 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 کانوونی یەکەم 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
- خۆشترین شت چی یە: مەسئول بیت
+ لەو خۆشتر؟
- کوڕی مەسئول بیت
***
- پاقلاوەو شەربەت بەیەک بگەن ئەنجامەکەی چی یە؟
+ قوربان شەکرە
- ئەی ئەگەر ئیعلام و دەزگای دادوەری بە یەک بگەن نەتیجەکەی چی یە؟
+ کەریش ئەیزانێ ... ئەم وەزعە
***
- نۆرماڵیزەگەرایانی داهات پۆستڕادیکاڵپۆپۆلیستی ئیکۆپۆلیتکن
+ داهات یەعنی چی؟
**
- k یەعنی چی؟
+ جاران هێمای پۆتاسیۆم بوو، ئێستا یەعنی خاتوون هەزار فۆلۆوەری هەیە
**
- کابرای ساحێب دوکان داوای شەش دەفتەر سەرقفڵانە ئەکات
+ بۆۆۆ؟؟ مەرکەز شورتەی هینە مەگەر!!!
****
- هەزەلیترین شت چییە؟
+ کۆبوونەوەی پەڕلەمان بکەی بە خەبەر
**
ڕیزبەندیی ئاقڵ: لای کۆمەڵناس
بلیمەت
زانا
ئاسایی
سادە
گەوج
دەنگدەر
***