پوورەی هەنگ
بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی یەکەم 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی یەکەم 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
ڕجائەن بەو هەموو تەزبیح بەدەست ونێرگەلەباز و دۆمینەچییانە تێمەکەوە . وڵات ئیلا ماشائەڵا ڕێک پوورەی هەنگە. خۆت بکەی بەهەر دائیرەو سوقاقێکدا وائەزانی ئاژانسی ناسایە، هەمووسەرگەرمی ئیشو ژێرساردی ئەرک و فرمانن .خوا خوایانە زەلامێ بەلایاندا تێ پەڕێت بۆئەوەی داوای لێ بکەن بڵێن خێری ئیمانت نەختێ پژملمان بۆ هەڵکڕێنە ، خۆمان مەجالمان نییە.تەبعەن مەشغوڵترینیان ئەم زاتانەی خوارەوەن کە دائیم لەسەرەوەن:
١- موستەشاری موقتەداسەدر بۆ مافەکانی ژنانی فیمینیست.
٢- مەسئول ناوچەی پارتی لە قەزای ناوەندی شاری کینتاکی.
٣- ژووری کۆنترۆڵی هاوردەکردنی ئوتومبیل لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ، بەشی ئیستۆپ.
٤-فەرمانگەی تەجاوازات لە مێرگەپان .
٥- ژووری صابیئەکان لە نووسینگەکەی مالیکی.
٦- بۆردی ڕاوێژکارانی یەکێتی.
٧- ڕێکخستنی بززوتنەوەی ئیسلامی لەعەینکاوا.
٨- جێگری سەرۆکی سەندیکای مزگەرانی کورد.
٩- پۆلیسی دارستانی عەرعەر.