سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خەبات ئەکەین لەپێناو…

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 تشرینی یەکەم 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

ئەگەر تڕو تۆپی ساڵی ٢٠٠٣ مان بەراورد بفەرموی بەم فسدانەوەیەی ئەوڕۆکە  پێشبینی ئەکرێ شەش حەوت مانگی تر  حیزبدروست ببێ لۆ ئەم دروشم و ئامانجانە:
١- هیچ گەڕەکێک دوو جاسوسخانە زیاتری تیا نەبێ.
٢-گەشتیارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە سنوری هەرێم شەحاتەکانیان داکەنن ، بیکەن بە قۆنەرە.
٣- کورد ئازاد بێ لەهەڵمژینی هەوای پەنچەرچیدا.
٤-هەموو کوردێک مافی هەبێ لافیتە بەزەویی موساتەحەدا هەڵواسێتن.
٥- بە ئاوی نیشتیمان پاک پاک دەست لەوەزعەکە بشوات.
٦- پێویستە ئەو قومبەلەیەی ئەیلکێنن بەسەیارەکەتەوە جەڕەسی پێوەبێت.
٧- هەموو خێر وبێرەکان هەربۆ  قەوم وقیلە و بنەماڵە نەبێ، جار جار شمولی ژێر ماڵەش بکات.
٨-نەخۆشخانە حکومییەکان لا ئەقەل فەحسی پیس و میزایی بکەن.
٩- بەدیار هەواڵی بەرپرسانەوە قەی نەکات خەیار پاک بکەیت.
١٠-هەموو هاووڵاتییەک بتوانێ هێلکەی قەل بخاتە ژێرمریشکەوە.
١١- بۆسوتاندنی بارەگای حیزبەکان  رێگەپێدراوبێ نەوتەکەی ئەنجومەن بەکار بێنێت.
١٢- کە بەلای کەرکوکدا ڕۆی لە دڵی خۆیدا بڵێ ئەم نانە بەو ڕۆنە.
١٣- بەبێ ڕاپۆرتی پزیشکی دەروونییش ئازادە زمان لەکامێراکانی هاتوچۆ دەربهێنێت.
١٤-ئەگەر تاوڵەی لەمەسئول بردەوە نەیبەن بۆ فەلاقەخانەکە.
١٥-کوللی ئەندامێک دوو فەیسبوکی هەبێ ، یەکێکیان بۆ ماستاوکردن و ئەویتر بۆ موعارەزەبازی

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە