سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بێلایەنی  و درۆکانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی یەکەم 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

زۆر قسە و مەوقیف و شتی وا هەن کە ئینسان ئەگەر ئاگای لەخۆی نەبێ ئەیخەنە پاقلەکەوە . خراپترینیان وشەی بێلایەنە، ئەم مردوو مراوە  نە ئەسڵی هەیە و نەئەساس کەچی دەستی ئەنواع و ئەشکال زەلام و حیزب و تاقم و میلەت ودەوڵەتی کردووە بە زاخدا. سوکرات لە تاقیکردنەوەیەکی تیۆریدا   بۆ بەشی جیۆلۆجی کە  ١٦ خوێندکار و ٨٦پڕۆفیسۆر و ئوستازی پارلێڵ  و دژەپارلێلی لە گەچ ، عەفوو لە خۆ گرتووە ئیسپاتی کرد بۆ عالەمی سەر ڕووی زەمین کەلە نەوتەوە تا جەوت و لە عەرشەوە تا قورش و لە ئێرانەوە تا توران شتێک نابینی بێ لایەن  بێ . بیلامەعنا هەر دەعبایەکدەستی بۆ ئەبەی ئیللا و بیللا سەر بە جەماعەتێکە و بەلای جیهەتێکا دایئەشکێنێ و بە مەوزوعێکی دیاریکراو تووشیقبوزییەتی مەزاج ئەبێ.  لایەنبازی کە تەئریخیەن زۆر لە مێبازیی کۆنترە، چەقیوە بە زمان و دەربڕینەکانیشماندا . یەعنی بە جۆری زاراوە و دەستەواژەکە تێ ئەگەی کابرای فاعیل مەدحی مەفعولوبیهییەکە ئەکات یان تیرو توانجی تێئەگرێ. فەرمون ئەمەش بەڵگە 
  ستایش؛ سەرو سیما  
 زەم :سەرو فەساڵ
 سەرسامی ؛چاو وبرۆ        
 تەعلیق :چڕو چاو
حەز:کەمەر و ناوقەد  
 بێز؛گەڵ و گیپاڵ
 شاعیر:پاو و پووز    
 قەساب؛ قاچ و قول
 ئیعجاب:دەم و لێو    
 ڕق:دەم و فڵق
 زەوقن:گەردن     
 ناحەز؛گێپەڕەی مل
   دەزگیران:کەڵەگەت  
 دش؛درێژ داهۆل
  شارستانی ؛کوڵم   
   خۆمانە؛گوپ 
 ڕێز؛شان و شەوکەت  
   گاڵتەپێکردن؛ قەڵافەت
 ژیلوان؛ڕیش پڕۆڤیسۆری  
 ئەوڕەحیم؛ڕیش سابرێنی
 ئەوەی ئێمە ؛تەکەتول   
 هینەکەی ئەوان ؛گەلەکۆمەکێ
  ئەمڕۆیی؛بێ سمێڵ   
 کۆنە پەرست؛ دەم ڕووت

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە