هەر
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئەیلوول 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئەیلوول 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*وەزعی عێراق لە هەر دکتۆر و موزەمیدێ بپرسیت، ئەڵێ خوا ڕەحمی پێ بکات
*داهاتی هەرێم بە هەر ڕبەیەک بیپێویت زۆر لەوە زیاترە کە بۆ دەڤەری ئەملا دانراوە
*وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بەهەر دینێک محاسەبەی بکەی جەهەنمی یە.
*ئینعاشەکە لەهەر جادەیەکەوە بۆی بچیت چل دەقەت پێ ئەچێ.
*مالیکی و موقتەدا بەهەر چەسپێک لەحیم بکرێن موستەحیلە پێکەوە بنوسێن
*ماڵپەڕی کوردی هەر یەک دەققە چاوی لێ خافڵ بکەی شەش هەواڵی بە پەلەی داناوە.
*بایدن لە هەر وڵاتێکی تر بوایە ئێستا بە بیجامەیەکی خەتخەتەوە لە بەردەرگای ماڵەوە دامەی ئەکرد
*باجە خان هەر وەختێک سەیری فەیسبوکەکەی بکەی ئۆنلاینە.
*ئێران هەر شەرتێکی ئەمریکا جێبەجێ بکات خێرا دوانی تری بۆ قوت ئەکاتەوە.
*لەبنی بنی دنیا هەر بەلەمێک نوقم بێ لانی کەم چوار کوردی تیایە .
*مەوزوعی پاشکەوتی مووچەکان لای هەر مەسئولێک بکەیتەوە ئەڵێ بۆ حەلاوی باس بکە.