سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەستخۆش قوڕمیش 

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئەیلوول 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

لە گێژەڵوکەی ناو فنجانێ قاوەی ساردوەبووی عوسمانییەوە فیمینیستێکی جامانە بەسەر دەکەوێتە کەمینی دووربینێکی زوەمکراوەوە. دووربینەکە پێشتر عەینەکی هەرزەمەلایەکی عەلمانی بووە کە لەهەڵماتێنە سیاسییەکاندا هەمیشە قرچیان کردووە. قرچ بەریەکەوتنی ئەنقەستی ڕێکەوتە چەواشەکان بووە لە گەمەی قومارچییە دۆڕاوەکانی سەر بەتەریقەتی مارکسیزم ساختەچیزمدا کاتێک کە دەبنە هەڕەشەی دەمامکدار لە زەردەخەنە ئێکسپایەرەکانی خۆپیشاندانە قوڕمیشکراوەکان. قوڕمیش، قوڕمیش، قوڕمیش… دەستخۆش قوڕمیش … ئەمە هوتافی سوقراتە بەدەم هەڵقوڕاندنی جامە زەهرەکەی ئینکارییەوە، ئینکاریی شەوقی قوتیلە بێ پڵیتەکان لەگەڵ فەیلەقی تاریکیدا. ئەژنۆی لەجێچوی تەحەمولێکی پچڕاوە لەناو پیکابێ کاڵەکی پەشیمانیدا. قوڕمیش تەگبیری خوانەناسانەی ئابوریناسێکی بۆینباخ ئوتوکراوە بۆ کەمکردنەوەی مەسرەفی سواڵکەرە بەساڵاچووەکانی ئیعلامی بنەماڵەی فەرهاد. قوڕمیش قوڵپی قاقایەکی پشتێن گرێ گرێ یە کە لە ئاگردانە کەسیرەکراوەکەی خەزێنەوە قەشمەری ئەکات بە درەختە تینووەکانی ئازادی و بەلافیتە ڕەشەکانی گەرمیان .. دەستخۆش قوڕمیش

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە