لۆتی و چاوەش
بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 13 ئەیلوول 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
ئەژنۆ شکاو
تەزبیح پچڕاو
حەیات فەتاو
بەیانیت باش
ئەی وڵاتی
لەنگە و زیل و عەلوەی سوتاو
**
تەمەنێک هەر بەڕێوە بووین
گەیشتینەوە شوێنی جاران
ئەو دیوارانەمان ڕوخاند
بەبلۆک دروست کرابون
گۆڕیمان بە بەردی حەلان
**
بە شیعرێک ئەگەشێتەوە
بە شیعرێکی تر پەژموردە
دڵ چەند ساویلکەیە خوایە
بێ هیچ ئەملا و لایەک کوردە
**
سیاسەت و بازرگانی
هەر یەک شتن
نەوەک دوو بابەتی جودا
هەرێم خۆ دایکت نی یە
کە بتسپێرێ بە خودا
ئەوپەڕەکەی
تەسلیمی ئەنقەرەت دەکات
یاخو ئەتداتە دەست بەغدا
**
دوو نیگا تێکەڵی یەک بن
دەبنە باوەش
ئیعلام کە ڕێزی خۆی نەگرێ
ئیعلامە یان لۆتی و چاوەش ؟