سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پەندەکانی ئەوان… پەندەکانی خۆمان

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئەیلوول 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

فڕەنسی: هەتا زیادت هەتبێ زیاترت دەوێ
کوردی: تەماع ئاوی سوێرە، تا بیخۆیتەوە تینوتر ئەبیت
چینی : برنج بە قسە دەم ناکێشێ
کوردی:حەمام بەتڕ گەرم نابێ
ئەفریقی : پیاوی ڕووت شانازی بە جل و بەرگی باپیرییەوە ئەکات
کوردی: بە ئێستریان وت باوکت کێ یە؟ وتی خاڵم ئەسپە
هۆڵەندی: هیچ نەکردن فێری خراپەت دەکات
کوردی: شەڕ لە بەتاڵی باشترە
سکۆتلەندی: کچی جوان جزدانی پێویست نی یە
کوردی: ئەسپی چاک ئالیکی بەخۆیەوەیەتی
غینی: چاکە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە
کوردی:ماڵی قەڵب سەر بە ساحێبێتی
کۆریی: گایەک خۆر بردبێتی بە شەوقی مانگیش لەرزی لێ دێت
کوردی: مارانگاز لە خشەی گوریسیش ئەترسێ.
یابانی: مەیمونییش لە دار ئەکەوێتەخوارەوە
کوردی : مەلاش غەڵەت ئەکات.
ئەرمەنی: هەژار پێویستی بە نانە ، کەچی ئامۆژگاری دەکەن
کوردی:لەبرسا بمری لە گەڵتا ئەگری ، نانت ناداتێ
یۆنانی : هەڵۆی ژیر چنگی دەرناخات
کوردی: ئەوەندە زۆڵە تیرەکە ئەهاوێژێ و کەوانەکە ئەشارێتەوە
غانایی: هەژاری شێتی یە
کوردی: برسێتی ڕەگی هاریی پێوەیە
لاتینی: لە بەسەرهاتی خراپ بترسیت خراپترت بەسەر دێ
کوردی: ئەوی بترسێ ناخەلەسێ.
نەرویجی: هەژار نانی نییە ،دەوڵەمەند ئیشتیها
کوردی:فەقیر لە برسا ئەمرێ ، دەوڵەمەند بەئیتەلا.
کرواتی :بەبێ ڕەنج هیچت دەست ناکەوێ.
کوردی: ئەتەوێ ماسی بگریت و قنگیشت تەڕنەبێ؟

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە