هێشتا گەنجە
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
ئەوەی کە نەخۆشمان ئەخات
میکرۆب نی یە
ئاژێری درۆی ئیسعافە
لە جەمسەری باکورەوە
بۆ خوار ماڵی بەتریقەکان
هەموو هەوڵێک بۆ سوڵتەیە
باقیەکەی لاف و گەزافە
***
ئای لە ختوکەی ئازادی
وای لێ کردین
لە خۆشیدا دائیم بگرین
سڵاو لەزاتی عەولەمە
فێری کردین
لەدەریای ئیجەدا بمرین
***
سەرەواو لە سکتا نی یە
واش خۆت دەرئەخەی گوگڵی
دەستت خۆش بێ
کەڵەشێر چەند هێلکە دەکات
لەم عێراقە
ئەوەندەش پیاو
قسەی دڵی
***
بە جەنگی ڕەوای تێ گەیشت
نەیزانی یاریی شەترەنجە
باوکم ئێستا خۆی پیر بووە
بەڵام ڕقی هێشتا گەنجە
***
ئەو پڵنگەی
جەنگەڵ و بێشە جێ بێڵێت
بۆ سێبەری تەنەکەی خۆڵ
پڵنگ نی یە پشیلەیە
بانقێک نەبێ بە داینەمۆ
بۆ ئابوری
قەت بانق نی یە
دەغیلەیە
***