فاوڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 14 ئاب 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 14 ئاب 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
*دوو شت موستەحیلن ؛ یەکەم باپیرم کێکی عیدمیلاد بۆ نەنکم بکڕێ ، دووهەم موقتەداو مالیکی لەسەر قەرەوێڵەیەک بخەون.
*مانگی ئاب وەک ئەو میوانە بێ شعورە وایە کە هەزار باوێشکیش بدەی وتەماشای سەعاتەکەت بکەی هەر هەڵنەسێت.
*وەستا غەفوری نانەوا لەوەتەی کڕێشەکەی سەری عیلاج کردووە نانەکەی تامی نەماوە.
*ئەو جومعەیەی کە بەزۆر ئەتبەن بۆ ماڵی خەزورت جومعەترە ، ئەگەر ئاوەڵزاواکانیشت لەوێ بن جومعەترینە.
*بایدن بۆ ئەوەی ترەمپی لە کۆڵ ببێتەوە بەتەمایە مەعاشی تەقاویتییەکەی نەقڵ بکات بۆ هەرێم.
*دەمێکە لە سلێمانی کەس کەسی خەڵات نەکردووە،تەقریبەن شەش سەعات ئەبێ.
*فاوڵێکی سیاسیان نیشان دام هی ئەوەیە حەکەم دوو کارتی سوور و سێ پەنارتی حساب بکات.
*موقتەدا صەدر زۆر زاڵمە ، نەیهێشت پەرلەمانتارە تازەکان شارەزای تەوالێتەکانی پەڕلەمان ببن هەڵی وەشاندەوە.
*ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان وەک ڕەحەتەڵقوم وایە ، خواردنی لە ئیملاکەی ئاسانترە.
*بەعزێ مەفرەزەی مرور لە شاف ئەچن ، تەصەروفیان جوان نییە بەڵام بۆ مەسڵەحەتی خۆتە.