وەک ئەوسا
بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تەمموز 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تەمموز 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)
دیموکراسیی بێ کلک و گوێ
لە داخی تۆ بڕۆین بۆ کوێ؟
عێراق بەنزین تۆ شقارتە
کەرێتیت کردوە بە گاڵتە
مارمێلکە چۆن باڵ تێ ئەگات ؟
بلور بدەیتە دەست چەکوش
چی لێ ئەکات ؟
لەپای چی ئەم پەلە پەلە؟
ئێمە شەمشەمە کوێرەین و
تۆ هاتوی فوولمان تێ ئەگری
چاک کردوتین بە مەهزەلە
هەی سەرسەری
وڵاتێ موقتەدای تیا بێ
خەمیس خەنجەر
جێگری نوری پاشا بێ
گفتوگۆ بە کاتیۆشا بێ
ئیتر پشکەشی کێی ئەکەی
دەنگی نەسازی ئەم بەندە؟
پەڕلەمان کیلۆی بە چەندە ؟
ئەم چەندین ساڵە تۆ چیت کرد؟
تەنیا و تەنیا
سەری مەنهۆڵەکەت لابرد
تۆ و سەرمایەداریی سەگن
دوو سەیارەن
گێڕەکانتان هەمووی بەگن
پیاو بە لە کۆڵمان بەرەوە
دەستی وەستاکەت ماچ ئەکەین
وەک ئەوسامان لێ کەرەوە
سڵاو سڵاو لە دیکتاتۆر
لە ڕووی ئاشکرای زوڵم و زۆر
تۆ سەلماندت
کە تاقە گورگێکی شەریف
زۆر چاکترە
لە کۆمەڵێ ڕێوی سەخیف