سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەوەڵجار 

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تەمموز 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)  

* خوا دایناوە ئێستا لەگەڵ تەرزەی ژنتا بە سەیارەکەی دادە فێنک بچی بۆ ماڵی ئامۆژنە بەفراو.
 * گوێم لە مەلایەکی چاوباشقاڵ بوو ئەیگوو هەر ئافرەتێ مەمکی بەقەد زیپکەیەک بوو لێت موعەیەن بێ فیمینیستە. 
* خۆزگە کارەبا ئەهاتەوەو ئەم حیزبانە ئەڕۆیشتن. 
* دکتۆری طەواری لەو ژنەکوردە توڕەترە کە کوڕی هەنەزاکەی بەپێڵاوی قوڕاوییەوە هاتۆتە سەر کومبارەکەی.  
* لەگەڵ خاڵم و ئەواندا چووین بۆ داخوازی زەعیفەیەک، باوکی کچەکە وتی کوڕەکەتان بایۆمەتری هەیە؟  
* کارداشیان عەیب نەبێ لە سایەی قنگییەوە بوو بە ملیاردێر، ئێمە ئەوپەڕەکەی دەرگای پێ دابخەین. 
* ئەمانیش وەکو شەیتانن، ئەوەڵ جار فریشتە بوون. 
* کۆڵۆمبس بەتەمابوو بگاتە هندستان کەچی لە ئەمریکا سەریدەرهێنا، ئێمەش بەتەمای خانووەقوڕەکان بووین کەچی خۆمان لە عیفریتاوا بینییەوە. 
* ئەوەندە گەرمە حەز ئەکەم ئائێستا زستان بێتەوە لەگەڵ پیاوماقوڵانی گەڕەکدا بە دەرپێ و فانیلەوە بڕۆینە پێشوازی.

* لەبرادەرێکم پرسی ئەم وەزعە ئەگاتە کوێ ؟ وتی خاڵەگیان من پەڕلەمانتارێ بوم نەبوم، ئەو شتانە چوزانم.  
* موغازەلەی سیاسی: خوا بمکات بە قوربانی ئەوهەڵوێستە نەرمو شلەت.
* ئاگادارییەک لە دائیرەی ئاوەوە: تکایە دەموچاوتان مەشۆن، بەتایبەت ئەوانەی دوو ڕوون.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە