مومکین نی یە
بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تەمموز 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تەمموز 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
* بەلای خێراهاوسدا بڕۆی، بوک و زاوایەک نەبینی خەریکی ڕەسم گرتن بن.
* موقابەلەی هاووڵاتییەک بکەی نەڵێ حوکمەت هیچی بۆمان نەکردووە.
* سەیارەی ڕەقەم سلێمانی لە هەوڵێر سنوقەکەی پێ هەڵ نەدەنەوە.
* ترەمپ تەسریحێک بدات سیخورمەیەکی تێدا نەگرێتە بایدن.
* سیعری دەرمانێک لە دوو دەرمانخانە عەینی شت بێ.
* هیچ خەبەرێک دوو ڕۆژ زیاتر لە زاکیرەی کورددا بمێنێتەوە.
* پیاوی کورد شۆربای بۆ دابنێن و بە ژنەکەی بڵێ دەستت خۆش بێ.
* هیچ کۆمپانیایەک داوای سی ڤی لە خریجی شەریعە بکات.
* موقتەداو مالیکی ڕۆژێ لە ڕۆژان ژن بە ژن بکەن.
* هیچ مەحکەمەیەک بەقەد سوڵحی عەشایەری قسەی بڕوات.