کتێب وا ئەفەرموێ
بڵاوکراوەتەوە لە : 26 حوزەیران 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 26 حوزەیران 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
١-موسیبەتەکان ئەوەندە زۆرن خەڵکەکە بەئاشکرا هەست بە بوونی ئەهریمەن دەکەن
٢-ڕوخسارە کۆمیدییەکە ئەوەیە سەرکردە دنیایی و دینییەکان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان دەچن چەتە و ڕێگرەکان دادەمەزرێنن.
٣-شکستەکان ئەنجامی کەرێتی خۆمانن نەک زیرەکیی ئەوان.
٤-زۆربەی پیاوەباشەکان بە نەخۆشییەکی نەناسراو دەمرن کە ڕەنگە نەخۆشیی نائومێدی بێت.
٥- تەئریخ لەهیچ شوێنێکی دنیا ئەوەندەی ئێرە دووبارەبوونەوەیەکی غەمناک نییە.
٦-ئیش و کاریان هاتۆتە سەر چەوساندنەوە و بەکۆیلەکردنی ئەو کەسانەی کە چەندین ساڵ لەمەوبەر خۆیان لەدەستی زۆردارێکی دیکە ڕزگاریان کردن
٧-خەڵکەکە گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی کە ئەمانە هەموو نیشانەی ئاخر زەمانن
٨-دۆزینەوەی سڕی دەوڵەومەندبوونی دەستو پێوەندەکان لە دۆزینەوەی سڕی ئیکسیری حەیات زەحمەتترە.
٩-سەرکردەکان پشتیان بەو فەرماندانە بەستووە کە فێرن بە شکست و هەڵاتن .
تێبینی:
تکایە
ئەمە چەند دێڕێکی تەرجەمەکراوە لە کتێبی ؛ ئاوێنەیەک لە دوورەوە، خاتوو باربارا تاخمەن باسی ئەم فڕەنسایەی تەنیشت خۆمان ئەکات لە سەدەی چواردەهەمدا و مسقاڵە زەڕەیەک عیلاقەی بە هەرێمی کوردۆنیا وە نییە