سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تلیاک وحەرەمسەرا 

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 حوزەیران 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

ئەڵێ کە پڕ بوو لێی ئەڕژێ .چی لێی ئەڕژێ؟ جام. ئافەرم ، باشە لەم دەوروزەمانەیەدا  چی زۆر جام ئەبێ؟ دوور لە ڕووی حازری ئەقڵ.ئەقڵ  چ عیلاقەیەکی بە جامەوە هەیە؟ قوربان گیان هەمان ئەو عیلاقەیەی کە لە مەعبێنی حوشترو حەمامدایە. حوشترەکە واز لێ بێنە با برادەران تەپڵی عێراقچیمان بۆ لێ نەدەن ، وەرە بۆ حەمامەکە ، ئەوەی کە جاران هەم توونی هەبوو هەم ژووری گەرم . 
جاباعەرزت بکەم . ئەگەر بەچاوی مشەری  خێسەی لێ بکەیت بەنیسبەت میللەتەوە تەئریخیش عەینەن حەمامە، یەعنی ژوورە گەرمەکەشی هەیە و توونە ڕەشەکەش. جا بەعزێ لە عۆمەتە خواپێداوەکان یەک صەلەف ئەکرێن  بە ژوورە گەرمەکەدا  و پاش مودەتێک پاک پاک پاک دێنە دەرێ . ڕەنجدەرانی بیر و میزەخە دەرێن ژووری گەرمی  حەمامەکەی تەئریخ ڕێنیسانسە . ئەوروپییەکان دووسێ قەڕن خۆیان تیادا خوسان وچڵکی سەدەکانی ناوەڕستیان لەکۆڵ کردەوە. بەڵام صەفەوی و عوسمانییەکان کە دەیان خوڵامیان هەبوو برنجییەکەیان باپیرمان بوو ، خوا بەشارەتی لێ بەستن و لەجیاتی ژوورە گەرمەکە ، خۆیان کرد بە توونەکەدا، یەعنی بە تاریکستانەکەی بۆگەناوادا . کەواتە ناهەقیان نی یە ڕەشتر و چڵکنتر لە جاران خواحافیزی  لە حەمامچییەکە بکەن . منیش هاتمەوە هیچیان نەدامێ. بەڵام باشتریش کە نەیاندامێ ، داماوانە چی یان هەبووە بیبەخشن!! بە ناشوکریی خوا نەبێ ئەو زەمانە، بەعەکسی ئێستای خۆمانەوە(تۆ بڵێ باش) ڕۆم وعەجەم هەر لەدوو دەعبادا مەشهور بوون ؛ تلیاک و حەرەمسەرا.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە