سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئاخ بۆ تاعونێ

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 حوزەیران 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

مامۆستای ئەشیا و صەحە ، یادی بەخێر، وای ترنجاندبووە ئەم مێشکە پووتەمانەوە کە لەدێر زەمانەوە عینسان  بە زیرەکی و بلیمەتیی  خۆی توانیوێتی گەنم لە گژوگیایەکی کێوی و بێ شەخسییەتەوە بگۆڕێ بەو ڕووەکە ماڵی و موحتەرەمەی کە لە مارمارۆکەوە هەتا کێکی عیدمیلادەکان خۆیان بەقەرزارباری دەزانن . بەڵام  ڕێبوارانی قوتابخانەکەی سەرۆک داروین ئەڵێن ئەو فەرمایشە غەڵەتە و ڕێک عەکسەکەی ڕاستە. یەعنی سەبەبکاری سرەوتنی بەشەر و وازهێنان لە خولە خول بەدوای نێچیر و کۆکردنەوەی خۆرکدا جەنابی گەنمە . گەنم باپیرە هەرە هەرەهەرە هەرە هەرە گەورەمانی مەجبورکردووە داسەکنێت . لەوەئەچێ شتەکانی تریش هەموویان وابن و ئێمە لنگەوقووچ لێیان حاڵی بووبین . مەسەلەن میللەتی کورد زمانیی کوردی نەپاراستووە  بەڵکولەکە خودی زمانەکە ئەم میللەتە نێرگەلەکێشەی پارستووە. خونەخواستە ئەگەرەکو دارا دوو داری نەدیبایە لەمێژبوو مرۆڤایەتی  بۆ جامانەبەسەرێ ئەچوو بەعاسماندا. لەسەر هەمان ئاوازیش بۆمان هەیە لە ریزی مەعاشدا سێ بەسێ تەڵاق بخۆین و بڵێین ئەوەی  حکومەتی خستۆتە سەر ساجی عەلی فەخامەتی سامانە سروشتییەکانە . ئێستا هەرئەجنەبییەک گوێی لەم قسەیە بێ ئەڵێ ئاخ …کە وا نییە .بەڵام کەیفی خۆیەتی با باوەڕ نەکات. منیش تا حەفتەیەک لەمەوبەر قەت باوەڕم نەئەکرد ڕۆژێ لە ڕۆژان پیاوماقوڵەکانی ئینگلیز بێزیان هاتبێ بە فەڕەنسی قسە بکەن ،کەچی باوانێکتە دووصەد سێصەد ساڵی  تەواو  قسەکردن بە زمانی ئینگلیزی لە دەربارو پەڕلەمان و حەمام و کەنیسەکانی ئینگلستاندا عەیب و حەیاچوون بووە . ئەم ئافاتە مناڵانی مەکتەبیشی گرتبۆوە. مامۆستاکانی شوەیفاتەکانی ئەوسەردەمەی لەندەن و مانچستەر بە فەڕەنسی دەپەیڤین . درۆم نەکردبێ هەر لەو دۆخە ناسکۆڵەیەشدا بوو کە ماچی فەڕەنسی تەشەنەی سەند . بەڵام خوای من و تۆ کردی تاعون داکەوت و زۆرێک لە مامۆستاکانی ڕەپ کرد ئەگینا ئێستا هیچ ئینگلیزێک نەیئەزانی بڵێ گود مۆرنینگ . ڕەنگە خوێنەری وا هەبێ ئێستا لە دڵی خۆیدا بڵێ ئاخ بۆ تاعونێکی لەو جۆرە .

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە