شەترەنج
بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2022
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو)
*مەسئولی کورد باشترین سەیارە هەڵئەبژێرێ ، خراپترین ڕاوێژکاریش
*نەقڵی کفر کفر نی یە، ئەڵێن حاکمی ئیمارات بە وەفدەکەی هەرێمی وتوە ئێوە کتێبی دەوڵەتداریتان پێویست نییە ، مەلزەمەکەی پەیابکەن بەستانە .
*عێراق شەترەنجە ،دوای ئەوەی مەلیک کش مات کرا ئیتر تەواو.
*نازانم خەتای ئەوەیە ئێمەگەورە بووین یان عەقید خۆی ئەو سامەی جارانی نەماوە.
*سوتوی جگەرە کراسی سپی ڕەش ئەکات کەچی بەر کراسی ڕەش بکەوێ سپی ئەکات .جلی کەتافییش وایە ،لە سەرجادە عەیبە بەڵام لە قەندیل مایەی شانازی یە.
*مارکیز ئەگەر کوردێکی سوعبەتچی بوایە ڕۆمانەکەی ناودەنا سەد ساڵ تەبایی .
*نەک حکومەت ، پەندەکانیشمان سەر لە عالەم تێک ئەدەن. نازانین کامی ڕاستە پارە چڵکی دەستە یان عانەیەک شانزە گۆشەی هەیە شانزە برا دێنێت؟
*ڕۆژانی بایکۆت بڕوا و نەیەتەوە ڕەبی، باوکم فەقیرە ئەو مودەتە نەیتوانی یەک قەڵەم جافمان بۆبهێنێتەوە.
*سەیارەی مەعرەزی علوجەکە وەک حیزبەکانی عێراق وان ،ئەغڵەبیان سەقفەکەی گۆڕاوە.
*بە نان هات و بە ئاو خورا بۆ هیچ شتێک ڕاست نەبێ بۆ کۆرۆناکە و بۆ هاوپەیمانییە ستراتیجییەکە ڕاستە.