سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئیبراهیمی ئەدهەم 

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 نیسان 2022

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا (تایبەت بە درەو) 

دەگێڕنەوە دەڵێن  پیاوچاک و خوداناسی بەناوبانگ ، ئیبراهیمی ئەدهەم، نیوەشەوێک تەپەی پێ خەبەری دەکاتەوە. پاسەوانەکان بانگ دەکات بچنە سەربان بزانن ئەو تەپەتەپە چییە. دەڕۆن و دێنەوە دەڵێن قوربان عەشتەبای لێ نییە. دز چۆن ئەتوانێ بگاتە سەربانی کۆشکی جەنابت؟ ناچار پاڵ دەکەوێتەوەو هێندەی پێ ناچێ بەزمی تەپە تەپەکە دەست پێ دەکاتەوە. ئەمجارەیان بۆ سۆراخی وەزعەکە خۆی دەچێتە سەربان. تەماشا دەکات سێ چوار زەلامی نەناس زۆر بەجددی بەوناوەدا خولەیان دێت، وەک ئەوەی بەدوای شتێکدا بگەڕێن. دوای سین وجیمێکی کورت پێی دەڵێن حوشترێکمان لێ ون بووە هاتوین بزانین خۆی نەکردووە بەم سەربانەدا. ئیبراهیمی ئەدهەم بە واقی وڕماوەوە ئەپرسێ ئەرێ ئێوە ساغن؟ زەلام هەیە لە سەرباندا بەدوای حوشتردا بگەڕێ؟! هەی ئەقڵی سوکتان خواتەوە. جوابی ئەدەنەوە ئەڵێن میرم هەرئێمە وانین. خەڵک هەیە لە کۆشکی دەسەڵات و نازو نیعمەتدا بەدوای هەقیقەتی خوداییدا دەگەڕێت. ئیبراهیم لە فیکەی خۆی تێ دەگات و هەر ئەو شەوە واز لەهەموو سوڵتەو داراییەک دەهێنێت و شاڕێگە ڕاستەقینەکەی خواپەرستی دەگرێتە بەر.. ئەم پێشەکییە درێژە پەلمان ئەگرێ بۆلای چەنە وردە پاشەکییەک. مەسەلەن ئاخۆ ئەمریکا ڕاستدەکات کە دەڵێ لە سەربانی عێراقدا بەدوای دیموکراسیدا دەگەڕێ؟ ئایا ئەگەر سەربان و ژێربانی هەموو بارەگاو ئۆفیس و لق و مەڵبەندەکان تێک و مەکان بدەی دەرمانێک ئەدۆزیتەوە دەردێکی ئەم خەڵکە دەوا بکات؟ وە ئایا ئیبراهیمەکانی حیزب و دەوڵەت لەو بەرزاییەوە هەقیقەتی مەملەکەت بەباشی دەبینن؟.

null

ڕوونی نەکردۆتەوە

null

ئەڵترا مۆدێرن

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

درۆترین پەند 

null

ئەو موخالەفەچییانەی کە کامێرای پۆینت تو پۆینت تۆماری کردن

null

هەرێمی کوردستان … مەرج و مافەکان

null

ئەم وڵاتە جیقنە