Draw Media

داهاتی مانگی ئازاری نەوتی هەرێم (ملیارێك و 291 ملیۆن) دۆلاربووە

داهاتی مانگی ئازاری نەوتی هەرێم (ملیارێك و 291 ملیۆن) دۆلاربووە

2022-04-02 18:11:28



ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم 
كۆی داهاتی مانگی ئازاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ( ترلیۆنێك و 220 ملیار) دینارە، بە جۆرێك هەرێمی كوردستان لە مانگی ئازاردا (12 ملیۆن و 219 هەزار) بەرمیل نەوتی لە بەندەری جەیهانی توركیا فرۆشتووە، نرخی بەرمیلێك نەوت بە تێكڕا بە (106) دۆلار فرۆشتووە، كۆی داهاتی نەوتی هەرێم ( ملیارێك و 291 ملیۆن) دۆلار، (723 ملیۆن) دۆلاری بۆ خەرجی و ( 568 ملیۆن) دۆلاری بۆ حكومەت ماوەتەوە.  

پوختە


داهاتی نانەوتی
•    داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی ئازار = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ، بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی 370 ملیار ) دینارە
•    یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
•    پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینار

داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)
•    هەرێمی کوردستان  لە مانگی ئازاری (2022)دا  بڕی (12  ملیۆن و 219 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە.
•    تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  ئازار (117.7) دۆلارە. 
•     لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (105.7) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12  ملیۆن و 219 هەزار) بەرمیل X (105.7) دۆلار = (1 ملیار و 291 ملیۆن و 548 هەزار  و 300) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 291 ملیۆن و 548 هەزار  و 300) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 872 ملیار و 745 ملیۆن و 35 هەزار) دینار.
•    بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

-    کەواتە: (1 ملیار و 291 ملیۆن و 548 هەزار  و 300) دۆلار  X (56%) = (723 ملیۆن و 267 هەزارو 48) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (723 ملیۆن و 267 هەزارو 48) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 48 ملیار و 737 ملیۆن و 219 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە.
-    (1 ملیار و 291 ملیۆن و 548 هەزار  و 300)  دۆلار  X (44%) = (568 ملیۆن و 281 هەزارو 252) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (568 ملیۆن و 281 هەزارو 252) دۆلار X (1450) دینار= (824 ملیار و 7 ملیۆن و 815 هەزار و 400) دینار.

کۆی داهات لە مانگی ئازار 2022 (دینار)
•    (824 ملیار و 7 ملیۆن و 815 هەزار و 400) داهاتی نەوت + (200 ملیار) پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (1 ترلیۆن و 219 ملیار و 507 ملیۆن و 815 هەزار و 400) دینار 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand