ئاستی جێبەجێكردنی یاسا لەناو زانكۆی سلێمانی
2022-03-18 07:20:30
درەو:
راپۆرتی: رێكخراوی چاوی زانكۆ بە پاڵپشتی(NED)ی ئەمریكی
بەشی سێیەم/
( لەكۆی 19 راگری زانكۆی سلێمانی 6 راگربەدەر لە یاسا دانراوە، لەكۆی 90 سەرۆكی بەش لە زانكۆی سەڵاحەدین 41 لە دەرەوەی یاسا دانراون ) ئەمە بەشێكە لە راپۆرتی رێكخراوی چاوی زانكۆ بە پاڵپشتی (NED)ی ئەمریكی ئامادەكراوە.
هەڵسەنگاندنی ڕەوشی سەروەریی یاسا و كواڵیتی لەناو دامەزراوەكانی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان -عێراق
مانگی ٩ی ٢٠٢٠ تا مانگی ٩ی ٢٠٢١
كۆی ئەو داتایەنەی وەرگیراون بە پێی ماڵپەری زانكۆی سلێمانی بووە.
1. زانكۆی سلێمانی پێكهاتووە لە ١٩ كۆلێژ و ١٠٢ بەش
2. بە پێی ماڵپەڕی فەرمیی زانكۆی سلێمانی زانیاری لە بارەی ناوی ١٢ سەرۆك بەش لە كۆی ١٠٢ سەرۆك بەش نەدراوە, هەروەها زانیاری لەبارەی پلەی زانستی لە ٢ سەرۆك بەشەك بەردەست نییە.
3. بە پێی ماڵپەری فەرمی زانكۆی سلێمانی لە سەدا ١٥% ی سەرۆك بەشەكان لە ڕەگەزی مێیینەن.
4. بە پێی مالپەری فەرمی زانكۆی سلێمانی تەنیا ٢ لە ڕاگری كۆلێژەكان لە رەگەزی مێن لە كۆی ١٩ ڕاگر.
5. ماڵپەری زانكۆ هیچ زانیاریكی دەربارەی یاریدەرەی ڕاگرەكان تێدا نییە!
1. بە گوێرەی یاسایی ژمارەی (١٠) ساڵی ٢٠٠٨ ( یاسای وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی – هەرێمی كوردستان - عیراق)
ماددەی ١١ برگەی دووەم: دەبێ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ كەم خاوەنی پلەی زانستی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر بێ).
١ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بە دەر لە یاسا دانراوە.
1. بە گوێرەی یاسایی ژمارەی (١٠) ساڵی ٢٠٠٨ ( یاسایی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی – هەرێمی كوردستان_عێراق )
ماددەی١٤ برگەی یەكەم: دەبێ ڕاگری كۆلێژ خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا بێ و بە لایەنی كەم خاوەنی پلەی زانستی ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر بێ) و خزمەتی زانكۆیی لە ١٠ ساڵ كامتر نەبێ و بۆ ماوەی ٤ ساڵ لەسەر پێشنیازی سەرۆكی زانكۆ دادەمەزرێ.
ئەم لیستەی خوارەوە ئاستی پێشێلكارییەكان لەسەر ئاستی ڕاگرەكانی زانكۆی سلێمانی دەخاتە ڕوو.
لە زانكۆی سلێمانی ( بە پێی ماڵپەری زانكۆ ) لە كۆی ١٩ كۆلێژ٦ ڕاگر لە ڕاگری كۆلێژەكان لە دەرەوەی یاسا دانراون, واتە ڕێژەی لە سەدا %٣١.٥ ڕاگرەكان لە دەرەوی یاسا دانراون.
ماددەی ١٨ برگەی یەكەم : دەبێ سەرۆكی بەش یان لقی زانستی, بە لایەنی كەم خاوەنی پلەی زانستی ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر بێ).
لە كۆی زانیاریی دراو ( بە پێی ماڵپەری زانكۆ) لە كۆی ٩٠ بەش ٤١ سەرۆك بەش لە دەرەوەی یاسا دانراون, واتە ڕێژەی لە سەدا %٤٠.٢ ی سەرۆك بەشەكان
ئەم لیستەی خوارەوە ئاستی پێشیلكاریەكان دەخاتە روو لەسەر ئاستی بەشەكانی زانكۆی سلێمانی .