سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەنزینە (450) دیناریەكەی كەركوك لە سلێمانی بەرهەمدێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئازار 2022

بەنزینە (450) دیناریەكەی كەركوك لە سلێمانی بەرهەمدێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
ئەو بەنزینەی لە كەركوك و قەرەهەنجیر لیتری بە (450) دینار دابەشدەكرێت، لە پاڵاوگەی بازیان بەرهەدەهێنرێت، بەنزینی موسڵیش لە پاڵاوگەی كەڵەك بەرهەم دێت، شۆفیرانی شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی بەنزین، روو دەكەنە كەركوك و قەرەهەنجیرو دەوروبەری موسڵ.
حكومەتی عێراق رۆژانە (38) هەزار بەرمیل نەوت دەداتە پاڵاوگەی بازیان ( ئەم پاڵاوگەیە بە هاوبەشی كۆمپانیای قەیوان و نۆكان بەڕێوە دەبرێت) پاڵاوگەی بازیان نەوتەكە دەپاڵێوێت، بەرهەمەكەشی دەنێردرێت بۆ كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری، بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێك، كۆمپانیاكە نزیكەی (8 -10) دۆلار وەردەگرێت، واتا داهاتی پاڵاوتنی ئەو نەوتە مانگانە (10 ملیۆن) دۆلارە.
ئەو بەنزینەی ئێستا رۆژانە لە بەنزینخانەكانی كەركوك و قەرەهەنجیر و دەوروبەری دابەشدەكرێت لیتری بە (450) دینار بەرهەمی پاڵاوگەی بازیانە.
بە هەمان شێوە ئەو بەنزینەی ئێستا لە بەنزینخانەكانی موسڵ و شارۆچكەكانی دەوروبەری دابەشدەكرێت بەرهەمی پاڵاوگەی (كەڵەك)ی سەربە كۆمپانیای كارە، كە رۆژانە (100) هەزار بەرمیلی نەوتی عێراق دەپاڵێوێت و بۆ هەر بەرمیلێك (10) دۆلار وەردەگرێت، و بەرهەمەكەشی دەنێردرێتەوە بۆ موسل و قەزاكانی سەر بەو پارێزگایە. 
لە ئێستا نرخی لیترێك بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرو (هەزار) دینارەوەیە، بەڵام لە بەنزینخانەكانی كەركوك و قەرەهەنجیر بە (450) دینار دابەش دەكرێت.
ئێستا بەشێك لە شوفێرانی سلێمانی و قەزاكانی دەوروبەری رۆژانە دەچنە كەركوك و قەرەهەنجیر بۆ وەرگرتنی بەنزین، ئەگەر چی لەوێ بەكارت دابەش دەكرێت، بەڵام ئەم شوفێرانە بڕێك پارەی زیاتر دەدەن و ئۆتۆمبێلەكانیان پڕ دەكەن.
شۆفێرێك بە (درەو)ی راگەیاند: دوێنێ چوومە قەرەهەنجیر ئۆتۆمبێلەكەم پڕكرد كە (70) لیتری گرت و (2) دەبەشم پڕكرد، واتا بەهەمووی (110) لیترم وەرگرت بە بێ كارت لیتری بە (500) دینار وەرمگرت، بایی ( 55) هەزار دینار بوو، ئەگەر لە سلێمانی ئەو بەنزینەم وەربگرتایە بایی (120) هەزار دینار دەبوو، واتا دوو بەقەد بەنزینەكەی هەرێمی كوردستان.

 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا