ئاستی جێبەجێكردنی یاسا لەناو زانكۆی سەڵاحەدین
2022-03-12 21:16:31
درەو:
راپۆرتی: رێكخراوی چاوی زانكۆ بە پاڵپشتی(NED)ی ئەمریكی
بەشی دووەم/
( لەكۆی 15 یاریدەدری راگر 5 یاریدەدر بەدەر لە یاسا دانراوە، لەكۆی 87 سەرۆكی بەش لە زانكۆی سەڵاحەدین 45 لە دەرەوەی یاسا دانراون ) ئەمە بەشێكە لە راپۆرتی رێكخراوی چاوی زانكۆ بە پاڵپشتی (NED)ی ئەمریكی ئامادەكراوە، لە راپۆرتەكەدا ئەوەشكراوەتە روو (ئیستیغلال كردن و كۆنترۆلی كردنی خوێندكاران لەلایەن مامۆستایانەوە ، چونكە لەم پرۆسیە مامۆستا رۆڵی زۆری هەیە و زۆرترین نمرەی خوێندكار لەخودی مامۆستایە).
زۆرینەی ئەو راگرو سەرۆك بەشانەی بەدەر لە یاسا دانراون لە سەردەمی وەزیری پێشوی خوێندنی باڵادا بووە.
هەڵسەنگاندنی ڕەوشی سەروەریی یاسا و كواڵیتی لەناو دامەزراوەكانی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان -عێراق
مانگی ٩ی ٢٠٢٠ تا مانگی ٩ی ٢٠٢١
1. زانکۆی سەڵاحەدین پێکهاتووە لە ١٢٠ پۆست لە بواری کارگێڕی, کە لە ڕێبەرەکە ئاماژەی پێ دراوە.
2. پۆستی سەرۆکی زانکۆ بەوەکالەتە.
3. پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و داراییی بەتاڵە.
4. ٥ یاریدەدەری ڕاگرەکان لە کۆی گشتیی ١٥ یاریدەدەر بە دەر لە یاسا دانراون.
5. ٤٥ سەرۆک بەش لە کۆی ٨٧ سەرۆک بەش ناسناوی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەریان نییە, کە دەکاتە ڕێژەی ( ٥٢ ٪ )، بە پێی ماددەى ١٨ بڕگەی یەکەم لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێویستی کردووە, کە سەرۆک بەش دەبێ ناسناوی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بێ.
چەند تێبینییەکی گشتی:
لە کۆی گشتیی پۆستەکان کە ١٠٥ پۆستە ٨٨ پۆستی لە ڕەگەزی نێرە (٪٨٤) و ١٧ پۆستی لە ڕەگەزی مێیە (٪١٦)
لە کۆی گشتی ١٥ ڕاگر، ١٤ ڕاگر لە ڕەگەزی نێرە (٪٩٣ ) و ١ ڕاگر لە ڕەگەزی مێیە (٪٧)
لە کۆی گشتی ٨٧ سەرۆک بەش ٧١ سەرۆک بەش لە رەگەزی نێرە (٪ ٨٢) و ١٦ سەرۆک بەش لە ڕەگەزی مێیە(٪١٨)
ماددەی چواردەم برگەی( سێیەم ) : یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابییان نابێ پلەی زانستی لە مامۆستا کەمتر بێ .
لە کۆی ١٥ یاریدەدەری ڕاگر، ٥ یاریدەدەر لە دەرەوەی یاسا دانراون.
ماددەی ١٨ برگەی یەکەم : دەبێت سەرۆکی بەش یان لقی زانستی بە لایەنی کەم خاوەنی پلەی زانستی ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر بێ)
لە زانکۆی سەلاحەدین ( بەپێی ی رێبەری دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر / خولی (٣٩) )٢٠١٩-٢٠٢٠)) لە کۆی ٨٧ سەرۆک بەش ٤٥ سەرۆک بەشیان لە دەرەوەی مەرجەکانی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا دانراون, کە دەکاتە ڕێژەی ٥٢ ٪ پۆستەکان لەدەرەوەی یاسا دانراون .
ئەمە لیستەی خوارەوە ئاستی پێشیلکاریەکان دەخاتە روو لەسەر ئاستی بەشەکانی زانکۆی سەلاحەدین .