Draw Media

ئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان و كەركوك هەڵوەشێنرایەوە

ئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان و كەركوك هەڵوەشێنرایەوە

2018-05-28 20:43:43


بەپێی بریارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە: (

الغاء نتائج محافظات اقليم كردستان وكركوك لماتوفرت عليه من تزوير ارادة الناخبين وماشبها من خروقات كبيرة.)
واتا " هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك، لەبەرئەوەی پێشێلكاریی گەوەری بەخۆیەوە بینوە و ویستی دەنگدەران ساختەكراوە" 
بەپێی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بێت ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك هەڵوەشێنراوەتەوە، بەوتەی ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، ئەنجامی راگەیەنراوی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی هەرێم و كەركوك هەڵوەشێنراوەتەوە، ئەوەش بە مانای ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن نیە بەڵكو بە واتای هەڵوەشانەوەی ئەو ئەنجامەدێت كەلەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە راگەیەنراوە، واتا دەبێت جارێكی دیكە دەنگەكان ئەژمار بكرێنەوە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand