Draw Media

وردەكاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق و بڕیارەكەی

وردەكاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق و بڕیارەكەی

2018-05-28 19:39:52


( درەو میدیا):

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێكی نائاساییدا بە سەرۆكایەتی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار رۆژی دووشەممە 28/5/2018 دەنگیدا لەسەر بڕیارێك دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
لە دەستپێكی دانیشتەكەدا كە سەرەتا راوێژكاربی بوو دواتر و دوای تەواوبوونی نیسابی یاسایی بووە دانشتنێكی نائاسایی، سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە كە پەرلەمانی عێراق ویستی دانیشتنێكی نائاسایی بكات لە هەوڵیدا بۆ پاكڕاگرتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەو هەڵە و دەستكارییكردنەوەی بەویستی دەنگدەراندا كراوە، ئاماژەی بەوەشدا كە بە بەڵگەی یەكلاكەرەوە پێشێلكارییەكانی كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن سەلمێنراون، ئەوەش گومانی خستە سەر كۆی ئەنجامەكانی و بە تایبەتی ئەوەی لە بەشێك لە پرسەی دەنگدانی مەرجدار و تایبەت و دەرەوە روویدا.

رونیشیكردەوە، گواستنەوەی ئەلیكترۆنیی ئەنجامەكان كە بە پێچەوانەی ویستی دەنگدەران بوو، كارێكی زۆر مەترسیدارە، لەبەرئەوەی خروقاتەكان لەبەردەم چاوی چاودێرەكاندا سەلمێنرا، ئەوەش ناوبانگی پرۆسەی سیاسی دووچاری شەرمەزارییەكی گەورەدەكات لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پێویستە كارەكان بخرێنەوە شوێنی خۆیان.
جبوری لە بەشێكی تری وتەكانیدا داوای لە دەسەڵاتی دادوەری و داوكاری گشتی و دەستەی نەزاهە كرد، پارێزگاری لە رێرەوە دیموكراتی بكەن و بەرپرسیارێتی یاسایی خۆیان بە تەواوەتی بگرنە ئەستۆ، وتی: بەشدارینەكردنی دەنگدران لە پرۆسەی هەڵبژاردندا پەیامێكی روون و ئاشكرای گەلی عێراقە بۆ چینی سیاسیی، سوپاسی پەرلەمنتارەكانیشی كرد بە تایبەتی ئەوانەی لە هەڵبژاردندا سەركەوتوون و ئەوانەشی خۆیان كاندید نەكردووە لە نێویشیاندا ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەن.
پاشان پەرلەمانتار كازم شەممەری جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە مافی پەرلەمانە هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرێتە بەر بۆ پارێزگاریكردن لە پرۆسەی سیاسیی.
پەرلەمانتار حەسەن تۆران داوای لە داواكاری گشتی و فەرمانگەی یاسایی پەرلەمان كرد مامەڵە بكات لەگەڵ چەند وتەیەكی مەترسیدار كە لەلایەن هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە وتراوە دەربارەی ئەوانەی لە پارێزگای كەركوك مانیان گرتووە.
هەروەها پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی، گومانی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە پشت بەستن بەو  كۆبوونەوەیەی كە دەزگا ئەمنییەكان و چەند دامەزراوەیەكی گرنگ لە ئەنجومەنی وەزیرانی لەخۆگرتبوو، جەختیكردەوە كە گومانكردن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، حكومەتێكە ناشەرعیی لێ لەدایك دەبێت، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد پارێزگاری لە پرۆسەی دیموكراتی و هەڵبژاردن بكات و تا ئەولایەنانەی كە دەیانەوێت ویستی دەنگدران بگۆڕن كۆنترۆڵی نەكەن و داواشی كرد دەنگەكانی پارێزگای بابل بە دەست ئەژماربكرێنەوە.
پەرلەمنتار هۆشیاری عەبدوڵاش جەختیكردەوە كە یاری بە سندوقەكانی دەنگدان كراوە و لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی ساختەكاری كراوە، داواشی كرد كارتەكانی ناو سندوقەكانی بنكەكانی دەنگدان لە پارێزگاكانی هەرێم بەراورد بكرێن.
عەبدولڕەحمان لویزی پەرلەمانتاری پێشنیاری كرد سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئامادەبن بۆ گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان.
لایخۆشیەوە ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رونیكردەوە كە ئەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا روویدا لە رێگەی پێشكەشكردنی تانەی یاساییەوە چارەسەر دەكرێت و ئاماژەی بەوەشدا كە ئەنجومەنی نوێنەران تا یەكی تەمموزی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رونشیكردەوە ئەنجومەنی نوێنەران یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی دەركردووە و دەسەڵاتی ئەوەشی هەیە لەكار لایانبدات و دەستیان پێ لەكاربكێشێتەوە، هەروەها یاسای هەڵبژاردنەكان    شێوازی پرۆسەی هەڵبژاردنی دیاریكردووە، رونیشیكردەوە كە تانەكان بە گوێرەی یاسای كۆمسیۆن لە رێگەی دەستەیەكی دادوەرییەوە یەكلایی دەكرێنەوە كە پێكدەهێنرێت بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەو بەڵگەنای پێشكەش دەكرێن و لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەتوانێت پێش رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو تانە پێشكەشی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكات.
لایخۆشیەوە حەسەن تۆران جەختیكردەوە كە لیژنەی یاسایی و لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی تایبەت بە بەدواداچوونی راستییەكانی هەڵبژاردن، وایدەبینێت كە سیستمە ئەلیكترۆنییەكان، پێشێلكاری بۆ تایبەتمەندی دەنگدەر تێدایە، بەهۆی ئەوەی دەتوانێت ئاشكرایبكات دەنگدەر دەنگی بەكێ‌ داوە، ئاماژەی بەوەشدا كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 155 هەزار دەنگی پارێزگای كەركوكی هەڵوەشاندوەتەوە، داواشیكرد دەنگی 10%ی وێستگەكانی دەنگدان لەسەرتاسەری عێراقدا بەدەست جیابكرێنەوە لە حاڵەتی ئاشكرابوونی هەر پرۆسەیەكی ساختەكاریدا جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەستی بۆ دەنگی هەموو وێستگەكانی عێراق بكرێت.
پاشان ئەنجومەنی نوێنەران بڕیارێكی پەرلەمانی خستەدەنگدانەوە كە لەلایەن لیژنەی یاسایی ئەنجومەنەوە پێشكەشكرابوو.
لە بڕیارەكەدا داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە هەرلایەنەوە بە گوێرەی پسپۆری خۆی هەموو رێوشوێنەكان بگرێتەبەر بۆئەوەی متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و خاوێنانە بگەڕێنرێتەوە، لەوانەش :
•    هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی دەرەوە كە پرۆسەی ساختەكاریكردن تێیدا سەلمێنراوە، دەنگدانی مەرجدار لە هەموو پارێزگاكان جگە لە نەینەوا و ( جموجوڵی دانیشتوانی سەلاحەدین و ئەنبار) هەڵبوەشێنرێتەوە، هیچ ئەوەلیاتێك جگە لە دەنگی كەمینەكانی كە كۆتا دەیانگرێتەوە لەناونەبرێت.
•    دەنگی سندوقەكانی 10%ی هەموو بنكەكانی هەڵبژاردن بە دەست جیابكرێتەوە و ئەژماربكرێت، ئەگەر دەركەوت كە جیاوازی بە رێژەی 25% هەیە، ئەوا دەنگی هەموو پارێزگاكان بەدەست جیابكرێتە و ئەژماربكرێت.
•    دەستبەجێی كۆپی ئەلیكترۆنی و وێنەی تیشكی كارتەكانی دەنگدان و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كە لە رێگەی مانگی دەستكردەوە رەوانەی سێرڤەری سەرەكی كراوە لە كۆمسیۆن " تەل سەنتەر" بدرێتە  قەوارە سیاسییەكان، لەسەر ئاستی كاندیدی هەموو پارێزگایەك.
•    جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەستی دەنگی ئەو وێستگانەی كەركوك كە ( ئێس دی رام) ەكانیان گۆڕاون و ئەو وێستگانەشی كە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان ئەنجامەكانیان هەڵوەشێنراوەتەوە و جەختبكرێتەوە لە پرۆسەی بەراوردكردنی داتا ئەلیكترۆنییەكان و داتای نێو سندوقەكان.
•    هەر كەسێك رەوانەی بەردەم دادگا بكرێت كە سەلمێنرا، تێوەگلاوە لە تەگەرەخستنە بەردەم دادپەروەیی و خاوێنی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆئەوەی لێپرسینەوەی لە گەڵدا بكرێت و هەموو ئەوەلیاتەكانیش  رەوانەی داواكاری گشتی و دەستەی نەزاهە بكرێت.
•    هەموو لایەنەكان بە گوێرەی ئەو یاسایانەی بەسەریاندا سەپێنراوە كاربكەن بۆ پاراستی بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبووونی لیژنەی بەدواداچوونی راستییەكان لە كارەكانی و پەلەكردن  لە پێشكەشكردنی ئەو ئەنجامانەی پێی گەشتووە بە ئەنجومەنی نوێنەران.
•    پشتیوانی و پاڵپشتیكردنی لیژنەی باڵا كە لە ئەنجومەنی وەزیران پێكهێنراوە بۆ وردبینیكردنی بەڵگە و دۆكیۆمێنتەكانی و رێوشوێنەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك، لەبەرئەوەی پێشێلكاریی گەوەری بەخۆیەوەب ینوە و ویستی دەنگدەران ساختەكراوە.

 


فەرمانگەی راگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
28/5/2018

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand