دواجار پەرلەمانی عێراق نیسابی یاسایی تەواوكرد و بڕیاریدا
2018-05-28 16:51:50
(درەو میدیا):
دواجار پەرلەمانی عێراق نیسابی یاسایی تەواوكر دو چەند بڕیارێكی دەركرد، دوای چەندین جار شكستهێنان لە كۆبوونەوە بەهۆی نەبونی نیسابی یاساییەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق نیسابی یاسایی تەواوكرد وبە ئامادەبوونی 165 پەرلەمانتار لە كۆی 328 پەرلەمانتار كە دەكاتە ( 50+1 )ی ئەندامانی كۆبوەوە و پرۆژە یاسایەكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی پەسەند كرد، گرنگترینیان :.
یەكەم/ ، لە سەرتاسەری عێراق لە 10%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار بەدەست دەژمێردرێنەوە، ئەگەر دوای بەدەست ژماردنەوەی لە 10% دەنگەكان جیاوازی گەیشتە رێژەی لە 25% ئەوا سەرتاسەری عێراق بەدەست هەژماردەكرێتەوە.
دووەم/ هەڵوەشاندنەوەی دەنگەكانی دەرەوەی وڵات جگە لە دەنگی مەسیحیەكان.
سێیەم/ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەتی ئاوارەكان.
چوارەم/ هەركەس و لایەنێك تێوەگلابێت بە گەندەڵی دەدرێتە دادگا .
ئەمین بەكر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەیجی تایبەتی خۆی نوسیویەتی ( سوپاس بۆخواسەركەوتین )
با تەزویرچیی و گەندەڵەكان باش بزانن ئەگەر ئومێد لە كونی دەرزی وە بەدی بكەین هەوڵی چونە ژوورەوە ئەدەین:
لەپێناوی دەرخستنی ڕاستیەكان و ڕیسواكردنی تەزویرچی و گەندەڵكاران هەرگیز كۆڵ نادەین :
دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر بۆ گرێ دانی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان ئەمڕۆ لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی و ڕێژەی پێویست لە پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكەبون.
دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە هەڵسام بەكۆكردنەوەی پەنجا واژوو، داوامکرد كە كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان لە دووشەمەدا ببەسترێت وسەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیار دانیشتنەكەی داو ئەمڕۆ دوای هەوڵێكی زۆر و تاخیركردنی دانیشتنەكە لە سەعات 6:30 ئێوارە ڕێژەی پێویست ئامادەبوو و پەرلەمان دەنگی دا لەسەر ئەو پرۆژە بڕیارەی لەلیژنەی یاسایی ئامادەمان كردبوو ، ئەوەی گرنگە لە بڕیارەكەدا:
1.ئەژماركردنەوەی 10% دەنگەكان. لەژێر چاودێری دەسەڵاتی دادوەری و نەتەوەیەكگرتوەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی.
2. هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی كۆمەڵێك لە بنكەكانی دەنگدان بەتایبەت ئاوارەكان وهەندێك لەوبنكانەی دەنگدانی دەرەوە وجوڵەی دانیشتوان.