كارمەندانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی داوای مافەكانیان دەكەن
2018-05-28 13:33:27
درەو میدیا:
كارمەند و رۆژنامەنووسانی كەناڵی ئێن ئاڕتی عەرەبیە كە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەندارێتی دەكات لەسەر داخستنی كەناڵەكە بەبێ ئاگاداركردنەوەیان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا كە عومەر عەنبەكی سەرنوسەری هەواڵی كەناڵەكە بڵاویكردوەتەوە هاتووە:" ئەمڕۆ NRT عەرەیبە و ژمارەیەكتی تر لە پرۆژەكانی راگەیاندن بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت دادەخرێن و كارمەندەكانی بە شێوازێكی ناشایستە دووردەخرێنەوە، ئەمەش دیمەنێكی نوێ نییە لە كەناڵ و دەزگا میدیا عێراقییەكاندا، ئەوەش بەشێوەیەكی بەردەوام دووبارە دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی هیچ بەربەرستێكی یاسایی و ئەخلاقی نییە كە " وەبەرهێنەری سیاسیی" لە كەرتی راگەیاندندا ناچاربكات رێز لە فەرمانبەرەكانی بگرێت و " كۆتاییەكی بەڕێز" یان بۆ فەراهام بكات لەكاتی داخستنی پرۆژە میدیاییەكەیدا.
دادەردەكەوێت كە خاوەنی كەناڵەكە و خاوەنی ئەو پرۆژە سیاسییەی كە بانگەشە دەكات بۆ گۆڕینی دەموچاوە كۆنەكان بە دەموچاوی نوێ، نایەوێت كارمەندەكانی تووشی شۆكی داخستنی سەرچاوەی بژێوی خۆیان و خێزانیان بن، و تیۆرییەكی نوێ دەخاتە گۆڕەپانی راگەیاندنەوەی لە عێراقدا، كە ئەویش تیۆری " چاكسازیكردن و راهێنانەوەیە" بە ئامانجی پەردەپۆشكردنی پرۆسەی دوورخستنەوەی كارمەندەكانی، و بەڵێنی ئەوەشی داوە كە لەماوەی دوو مانگدا كەناڵی NRT عەرەبیە بكرێتەوە، لێرەوە و لە جیاتی هەموو هاوڕێ كارمەندەكانم لە كەناڵەكە ئەم داواكارییانەمان هەیە:
1- ئەگەر بە فیعلی پرۆسەی چاكسازی و راهێنانەوەی كەناڵەكە هەیە بۆ ماوەی دوو مانگ، ئەوا داوادەكەین هەموو موچەكانمان لەو ماوەیەدا پێ بدرێت و وەك ئەوەی بە شێوەیەكی سروشتی كاربكەین.
2- لە حاڵەتێكدا ئەگەر خاوەندارێتی كەناڵەكە بگۆڕدرێت بۆ لایەنێكی ترن ئەوا خاوەنی پێشوو، دەبێت پابەندبێت بە خەرجكردنی مووچەی كارمەندەكان هەتا ئیمزاكردنی گواستنەوەی خاوەندارێتی كەناڵەكە بۆ لایەنی دووەم.
3- ئەگەر تیۆری " چاكسازی و راهێنانەوە" بوونی نەبوو، ئەوا خاوەنی كەناڵەكە دەبێت پابەند بێت بە پێدانی " پاداشتی كۆتایی خزمەت" بۆ هەموو كارمەنددەكانی كەناڵەكە و دەبێت بڕێكی باش بێت و كەمتر نەبێت لە مووچەی دوو مانگ بۆ هەموو ساڵێكی كاركردن.
داوایەكی راستگۆیانە بۆ هەموو هاوپیشەكانمان كە پاڵپشتی كارمەندانی NRT بكەن، بۆئەوەی هەمان نەهامەتی لە لایەنێكی تر دووبارە نەبێتەوە.