سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئاوات شێخ جەناب مۆڵەتی وەرگرتووە "نیگەرانە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 شوبات 2022

ئاوات شێخ جەناب مۆڵەتی وەرگرتووە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
 ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی تەندروستی وەرگرتووەو دەشوترێت "نیگەرانە".
(درەو) زانیویەتی، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی مۆڵەتی تەندروستی وەرگرتووە، چووەتەوە ماڵەوە، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە كارەكانی رایی دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە (درەو)ی راگەیاند راستە وەزیری دارایی بەهۆی تەندروستیەوە كە كێشەی فەقەراتی هەیە مۆڵەتی وەرگرتووەو چووەتەوە ماڵەوە بەڵام "نیگەرانە" نیگەرانە لەو دەستوەردانانەی دەكرێت، لە كۆنەكردنەوەی داهات و دەستوەردان لەكاروباری داهات و گومرگ و باج و شێوازی ئیدارەدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێگریكردن لەبەردەم كارەكانیدا. 
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەریمی كوردستان لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕانە.
بزووتنەوەی گۆڕان یەكێكە لەو سێ لایەنەی كە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان پێكهێناوەو بە مەرجی "چاكسازی" چووەتە حكومەتەوە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 14 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە