شنیار: ئەو شەوەی منی تێدا دەمرم!
2022-02-23 20:21:45
درەو:
درەنگانی شەو لە یەكێك لە یانەكانی سەرچناری شاری سلێمانی گەڕایەوە بە مەستی و گێژاوی كەسێكی تر كەوتە سەرو گوێلاكی "شنیار" هەتا توانی لێیدا لەبەر چاوی (هانۆ و هێڤار) دواتر نەوتی سوپاكەی كرد بەسەریدا ... كاتێك شنیار رایكردە حەمام بۆ ئەوەی ئاو بكات بەسەریدا، هونەر چەرخەكەی لێداو گڕی تێبەردا... شنیار بە جەستەیەكی گراویەوە چووە كۆڵان هەموانی بەخەبەرهێنا.. ئەمە ئەو شەوە بوو كە ئاگر لە جەستەی شنیار بەردرا...
شنیار لەناو ژیانێكی دژواردا گەورە بوو دایك و باوكی جیابووبونەوە، شنیار لە (15) ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەركرد، هونەر سەرقاڵی كاسبی بوو بارهەڵگرێكی پێبوو، بە پێی وتەی كەسە نزیكەكانی "شنیار" هونەر ماوەیەك بوو سەردانی یانەكانی سەرچناری دەكرد و دەستی لەگەڵ كچێكی تر تێكەڵكردبوو، شەوان بەبەمەستی و شێواوی و گیرفانی بەتاڵەوە دەگەڕایەوەو شەڕی بە شنیار دەفرۆشت، ئەو هەرچی دەستدەكەوت دەیبردە یانە شەوانیەكان و بە بەتاڵی دەگەڕایەوە...تەنانەت باوك و براكانیشی لێی زویربوون و چەند جارێكیش پەلاماریانداوەو لێیانداوە لەسەر ئەوكارانەی، بەڵام بێ سود بوو، دواجار شەوێكی درەنگ وەخت بە مەستی و گێرفانی دۆڕاوەووە گەڕایەوەو بە چەرخێك كۆتایی بە ژیانی "شنیار" هێنا..
دوایین دێڕێك كە "شنیار" لە ئاكاونتەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردووەتەوە نوسینێكە باس لە مەرگ دەكات و دەڵێت ئەو شەوەی منی تێدا دەمرم..
وادیارە نوسینەكە هی خۆی نیەو وەری گرتووە بەڵام لە ئاكاونتەكەی خۆی بڵاویكردووەتەوە كە ئاكاونتەكەی بەناوی (He Var)ەوەیە دەقی ئەو نوسینەی كە شنیار لە ئاكاونتەكەی خۆی بڵاویكردووەتەوە:
ئەو (شەوەی) منی تێدا دەمرم!
هاوڕێکانم شپرزە دەبن،تەلەفون بۆ ئەم و ئەودەکەن، دەڵێین مرد ! 😮درۆ مەکە!!!
کەمێک پێش ئێستا پێکەوە بووین
وەرە مرد بەخوا درۆ ناکەم .ئاخربەچی مرد ؟وەختی ئەوەنییە زوو وەرە تەرمەکەی......چەند ئازارێکی کوشندەیە مردن لەبەردەمی دایکدا
ڕاوەستان لەبەردەم باوکدا،چەند دژوارە مردن لەبەردەم ئازیزاندا،
چ کارەساتە مردن لەبەردەم خوشکێکی بچوکدا،
مردن لەبەردەم خۆشەویسترین برادەر.
مردن لەبەردەم هەموو کەسێکدا بەئازارە
ئەو کاتەی دەمرم زۆر لەو دۆستانەی کەحەز ناکەن ،
دەستی سڵاو بەرزکەنەوە لێم دەبنەوە هاوڕێیم جارێکی تر
منیان خۆشدەوێتەوە و سەریان دەلەقێنن لەبەر خۆیانەوە دەڵێن :
ئای چەند كچێكی باش و میهرەبان بوو یادی بەخێر کۆمێنتەکان پڕ دەبن
لە زوخاو ،چاوەکان پڕ دەبن لە فرمێسک .
دەنوسن
چەند یادگاریمان هەیە هاوڕێ جارێ زوو بوو بۆ جێت هێشتین ژیان
چەند سەخیفە بۆ جێتهێشتین ژیان جێهێشتنتە جێهێشتن!
لافیتەکانم بەدیواری شار هەڵدەواسرێن ،
حاجییە پیرەکان بەلای لافیتەکەمانمدا تێدەپەڕن و دەڵێن :ئەوە کێیە مردوە؟
بەچی مردوە؟پرسەکەی لەچ مزگەوتێکە؟
دەڵێن : کچێكی گەنجە گەنج !حاجی ...
حاجی سەردەلەقێنێت و نزا دەکات
هێندەی تر پیری شەکەتی ئەکات
ئەژنۆکانی هێزی نامێنێت!
لەبەر خۆیەوە، زیکری خوا دەکات ،
جار جار دەڵێت:بەداخەوە ڕۆیشتنی
گەنج ئەسەفی زۆرە..!! ،تۆ بڵێی
لەمردنیشدا گوێبیستی وشەی خۆش و ناخۆش بیت ،ئەو کاتەی دەمرم ،
هەست ئەکەم مەسئولێکم ،بە هەزاران
سەیارەی کۆن و تازە بەدوامدا دێن و دەچن ،هەموو شان دەخەنە ژێر تابوتی ساردو سڕم خەڵکی لەبەر من دەست لەئیش هەڵدەگرن دوکانەکان دادەخەن،
ئەوەی لە مردنمدا دەیبنم ،لە ژیاندا بە خەو نایبینم ،خەڵک بە پێوە بۆم دەوەستن، فاتیحە بۆ ڕوحم دەنێرن
قورئان لە تەعزێکەمدا دەخوێنەوە ،
لەبەر خاتری من دێن بۆ لای دایکم و وخوشکم .. براکانم
خزم و کەس وکار کۆدەکەمەوە ،
خەڵک لەدورترین شوێنەوە دێن بۆ تەعزێکەم.. بە مردووی چەند گەورەم ئەمن ، مرۆڤ کە دەمرێ چەند گەورەیە .....
ئــەرێ بــــــۆ وایــــــــــــن ؟؟؟