Draw Media

روخساری نوێ زیاتر لە 70%ی پەرلەمان پێكدەهێنێت

روخساری نوێ زیاتر لە 70%ی پەرلەمان پێكدەهێنێت

2018-05-28 11:33:20


(درەو میدیا):
لە كۆی (329) كورسی لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق (232) كورسییان ئەو پەرلەمانتارانە لەسەریان دادەنیشن كە روخساری نوێن و پێشتر ئەندامی پەرلەمان نەبوون.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار، ئەو كاندیدانەی كە دەرچوون بۆ خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران و یەكەمجاریانە دەچنە ناو پەرلەمانەوە رێژەی زیاتر لە (70.5%)ی كۆی گشتی كورسییەكانی پەرلەمان پێكدەهێنێت.
پێكهاتەی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لەنێوان روخساری كۆن و نوێدا بەمشێوەیە دابەشبووە:
•    70.5% پەرلەمانتارانی خولی نوێ یەكەمجاریانە دەچنە ناو پەرلەمانەوە.
•    29.5%ی پەرلەمانتارانی نوێ پارێزگارییان لە كورسییەكانیان لەناو پەرلەمان كردووە.
ئەم لایەنانە بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بەتەواوەتی روخساری نوێیان رەوانەی پەرلەمان كردووە:
•    سائرون
•    پارتی دیموكراتی كوردستان
•    هاوپەیمانی مەدەنی دیموكراتی
•    كورسی كەمینەكان


بە تەنیا لە بەغدادی پایتەخت (44) كاندید دەرچوون كە روخساری نوێن و یەكەمجاریانە دەچنە ناو پەرلەمانەوە. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand