فەخری كەریم: كاتی ئەوەیە عێراقییەكان متمانەیان بۆ بگەڕێتەوە
2022-02-19 19:54:49
درەو:
فەخری کەریم، خاوەنی دامەزراوەی میدیایی مەدا، ڕاوێژکاری پێشوتری سەرۆک کۆمارى عێراق (جەلال تاڵەبانی) نامەیەك ئاراستەی موقتەدا سەدر دەكات و دەڵێت: هیوادارم ئێوە رێگە لە لایەنگرانتان بگرن لە گەندەڵیەوە نەگلێن، تۆڵەكردنەوە لە نەیارەكانتان لە دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری حەرام بكەن ، شكۆی دەسەڵاتەكان جیابكەنەوە لە هەژمونی رێبەر.
بەڕێز سەماحەتی سەدر:
منیش وەکو بەڕێرتان ئیدانەی گەندەڵیی و گەندەڵکاران ئەکەم، زیاتر لە هەزار وتاری ڕۆژانەم بۆ هەڵماڵینی ئەو دیاردەیەو رەمزەكانی تەرخانکردووەو بەردەوامم، وەکو ئێوەش هەموو چینی دەسەڵاتدار و سیمبوڵەکانی پرۆسەی سیاسی بەبێ جیاوازی بە گەندەڵ دادەنێم، ئەوان تاڵانچین بە بونی باڵی میلیشایی یان بەبێ ئەوە، لەبەرئەوەی من دەروازەی هاتن و چونی گەندەڵی دەزانم هیوادارم ئێوە ڕێگە لە لایەنگرانتان بگرن تێوەنەگلێن، هەروەها تۆڵەکردنەوە لە نەیارەکانتان لە دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەریی حەرام بکەن، هەرەوەها شکۆی دەسەڵاتەکان و پسپۆڕیەكان جیابکەنەوە لە هەژمونی سیاسی ڕێبەر.
ڕێبەری زۆرینە لە هەموو کەس بەپەرۆشترە بۆ پاراستنی دەستورو پارێزگاری ئەوەی لە سایەتدایە، جا هاوڵاتی بێت یان بەرپرس، خەڵک دەیانەوێت دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسا بەرقەرار بێت و دەستوەردانی هێزە نادەوڵەتییەکان و چەک و میلیشیا کۆتایی بێت.
بەڵێ بۆ زۆرینەی نیشتمانی بۆ گەڕاندنەوەی ئیعتیبار بۆ نیشتمان و هاوڵاتیان، بەڵام بەڕێگاچارەی شەرعی و لە چوارچێوەی دەوڵەت و دامەزراوەکانی و دادگایەکی پاک و دوور لە کێشمەکێشمی سیاسی.
بەڵێ بۆ زۆرینەی نیشتمانی بۆ بەرجەستەکردنی ویستی شەرعیەتی جەماوەریی لە چوارچێوەی دەوڵەت و سڕینەوەی هەموو دیاردەکانی دەستدێژیکردنە سەر خەڵک و تۆقاندنیان و دوو پێوانەیی.
سەماحەتی سەدر..
کاتی ئەوەیە عێراقییەکان متمانەیان بۆ بگەڕێتەوە کە دەکرێت گۆڕانکاریی بکرێ بەبێ دووبارە بەگەڕخستنەوەی پاشماوەکانی گەندەڵی و گۆڕینی دەموچاوەکان.
سەماحەتی سەید..
تویتەکەتان، دەربارەی بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی مافێکی تایبەتی خۆتە، بەڵام ئەركی گەورە دەخاتە سەر شانت وەک ڕێبەری زۆرینە، کەشێکی دڵەڕاوکێ و پرسیاری دروستکردوە دەربارەی دووری نێوان ڕابەرایەتی و بەرپرسیارێتی.
فەخری كەریم خاوەندی دامەزراوەی میدیایی مەدا.