Draw Media

رەوشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان 

رەوشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان 

2022-02-16 18:15:17


 
راپۆرتی: درەو
داهاتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2021دا بڕی (825 ملیار) دینار بووە، بەڵام وەزارەتی كارەبا نەك هەر نەیتوانیوە كارەبای 24 كاتژمێری دابین بكات بەڵكو لە هەندێك وەرزدا رۆژانە تەنیا 4 كاتژمێر كارەبای دابینكردووە،  (ملیۆنێك و 674 هەزار) هاوبەشی كارەبا هەیە، وەزارەتی كارەبا زیاتر لە (60هەزار) سەرپێچی لەسەر تۆڕەكانی كارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە

رەوشی كارەبا

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا ژمارەی هاوبەشان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تا (31/12/2020) بریتی بووە لە (یەک ملیۆن و 674 هەزار و 764) هاوبەشی کارەبا.
تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی کارەبا (ملیۆنێک و 47 هەزار و 425) پێوەری زیرەکی بۆ هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەستووە.
وەزارەتی کارەبای تا ئێستا توانیویەتی (60 هەزار و 681) سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات، بە جۆرێک لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین سەرپێچی تۆمارکراوە کە (20 هەزار و 676) سەرپێچییەوە کەمترینیشی لە پارێزگای هەڵەبجەیە کە (هەزاو 849) سەرپێچییە. لە کاتێکدا بەراورد بە ژمارەی بەپێوەرە بەستراوەکان سەرپێچییەکانی پارێزگای دهۆک لە پێشەنگدایە بەڕێژەی (8%) و پارێزگای هەولێر کەمترین سەرپێچی تێدا تۆمار کراوە بە ڕێژەی (4%).

هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان
بەپێی ڕاپۆتێکی وەزارەتی کارەبا ژمارەی هاوبەشانی کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تا (31/12/2020) بریتی بووە لە (یەک ملیۆن و 674 هەزار و 764) هاوبەشی کارەبا،  دابەشبوون بەسەر جۆرە هاوبەشەکانی (ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و میری) بە جۆرێک  لە پارێزگای هەولێر (610 هەزار و 617) هاوبەش و لە پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە (624 هەزار و 123) هاوبەش و لە پارێزگای دهۆک (366 هەزار و 376) هاوبەش و لە ئیدارەی گەرمیان (73 هەزار و 648) هاوبەش هەیە بڕوانە چارتی ژمارە (1)

چارتی ژمارە (1)


ڕێژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگاکان
بەپێی دواین ئاماری فەرمی کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، کە فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەووتەوە، وەزارەتی کارەبا (ملیۆنێک و 47 هەزار و 425) پێوەری زیرەکی بۆ هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەستووە، بە جۆرێک لە پارێزگای هەولێر (382 هەزار و 392)  پێوەر و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە (392 هەزار و 961) پێوەر و لە پارێزگای دهۆك (207 هەزار و 52) پێوەر و  لە ئیدارەی گەرمیان زۆرترین پێوەری زیرەك بەستراوە، كە (65 هەزار و 20) هاوبەشی كارەبا پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە. بۆ وردەکاری ڕێژەی ژمارەی پێوەری بەستراوو نەبەستراو بڕوانە خشتەی ژمارە (1)

خشتەی ژمارە (1)
ئامارەکانی پێوەری زیرەک

سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (15/2/2022)، تا ئێستا توانیویەتی (60 هەزار و 681) سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات، بە جۆرێک لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین سەرپێچی تۆمارکراوە کە (20 هەزار و 676) سەرپێچییەوە کەمترینیشی لە پارێزگای هەڵەبجەیە کە (هەزاو 849) سەرپێچییە.
لە کاتێکدا بەراورد بە ژمارەی بەپێوەرە بەستراوەکان سەرپێچییەکانی پارێزگای دهۆک لە پێشەنگدایە بە بەڕێژەی (8%) و پارێزگای هەولێر کەمترین سەرپێچی تێدا تۆمار کراوە بە ڕێژەی (4%) بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە چارتی ژمارە (2)

چارتی ژمارە (2)


دۆخی كارەبا لە نێوان ساڵی 2018 – 2021
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی كارەبای هەرێم داهاتی ساڵی 2021ی كارەبای هەرێم (825 ملیار) دینار بووە، بەجۆرێك داهاتی كارەبا لە 2018 دا (289 ملیار) دیناربووە، بەو پێیەش ( 536 ملیار) داهاتی كارەبا زیادبووە، بەڵام وەزارەتی كارەبای هەرێم نەك نەیتوانیوە كارەبای (24) كاتژمێری دابین بكات بەڵكو لە هەندێك لە وەرزەكانی ساڵدا تەنیا (4) كاتژمێر كارەبا دراوە بە هاوڵاتیان.

سەرچاوە:
-    ئامارەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand