هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا
2022-02-11 07:45:52
درەو:
ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت
لەمانگی كانونی دووەمی رابردوودا هەرێمی كوردستان نزیكەی (14 ملیۆن ) بەرمیل نەوتی باركراوە كە بەتێكڕا رۆژانە دەكاتە ( 450 هەزار) بەرمیل، (30%)ی نەوتەكەی بە پۆنان و (21%)ی نەوتەكەی بە ئیسرائیل فرۆشتووە.
بەپێێ ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەكانی نەوت لەمانگی كانوونی دووەمدا نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهانەوە لە رێی (٢٠ )كەشتی قەبارە جیاوە باركراوە كە بۆ ( ٧)وڵاتی جیا ڕۆشتووە. كۆی نەوتی باركراو لەماوەی ئەو مانگەدا بریتی بووە لە (13 ملیۆن و 970 هەزارو 479) بەرمیل، كە بەتێكڕا رۆژانە (450 هەزارو 660) بەرمیل نەوت بووە.
لە راپۆرتەكەدا زیانیاری سەبارەت بە نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهان و لە سەر ناو وە ژمارەی ئەو كەشتیانەی نەوتی هەرێمیان باركردووە ، لەگەڵ بەروار و بڕی نەوتی باركراو لە هەركەشتییەكدا و ناوی ئەوكۆمپانیایانەی نەوتی هەرێمیان كڕیوە و بۆ چ وڵاتێك ڕۆشتووە بڵاوكراوەتەوە.
ڕاپۆرتی نەوتی باركراوی هەرێم لە ڕیی بەندەری جیهانەوە لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢
یونان: 4248758 بەرێژەی 30%
ئیسرائیل: 2920351 بەرێژەی 21%
ئیتالیا:3778212 بەرێژەی : 27
بولگاریا: 570001 بەرێژەی: 4%
كرواتیا:765784 بەرێژەی: 6%
ئیسپانیا:1037372 بەرێژەی: 7%
رۆمانیا: 650001 بەرێژەی 5%