سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەلابەختیار: بەرهەم ئێمە بە تەزویركەر ناودەبات چۆن بیكەین بە سەرۆك كۆمار؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئایار 2018

مەلابەختیار: بەرهەم ئێمە بە تەزویركەر ناودەبات چۆن بیكەین بە سەرۆك كۆمار؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناوەڕۆكی گفتوگۆیەكی خۆی لەگەڵ برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرهەم ساڵح ئاشكراكرد.
لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئەنجومەنی تەنفیزی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان مەلا بەختیار رایگەیاند" بەر لەوەی بڕۆم بۆ بەغدا نوێنەری ئەمریكا هاتبوو بۆ لام وتی پرسیارێكم هەیە، ئەمە رەسمی نیە و كەسیش تەكلیفی نەكردووم، بەڵام هەر دەمەوێ پرسیارێك لەتۆ بكەم".
بەوتەی خۆی، مەكگۆرك بە مەلا بەختیار وتووە" ئەگەر بەرهەم واز لەهەموو شتێك بهێنێت واز لە هاوپەیمانی و دۆستەكانی بهێنێ و وەك كەسایەتیەكی بێلایەن خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆك كۆماری عێراق ئێوە قبوڵتانە ؟".
لە وەڵامدا مەلا بەختیار وتویەتی: ئەمە زۆر زەرەری كاك بەرهەمە، ئەو شەخسیەتە عەزیمە گەورەیە دوو حزبی تەزویركەر تەزكیەی بكەن ببێتە سەرۆك كۆمار ! ئەو بە ئێمە ئەڵێ یەكێتی و پارتی تەزویریان كردووە، ئێمە چۆن بیكەین بە سەرۆك كۆمار كە ئێمە تەزویرمان كردووە".
هەر لەو وتارەدا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەكرد، پێیان دەڵێن تەزویرچی، كە هاتە سەر پۆست، هەمووی هەڵپەی پۆستەكانیانە، ئەوان هیچ خۆیان تێكنادەن، یەكێتی و پارتی زۆرینەن، ئەوان لەگەڵ پارتی دەكەونە گفتوگۆ.

مەلا بەختیار باسی لەوەكرد، ئێستا ئەمریكا و بریتانیا و دەوڵەتانی ئەنجومەنی ئاسایش لە عێراقدا دوو هێز دەناسن، یەكێتی و پارتی، باقیەكەی هەمووی بڕۆن و نەرۆن ئاساییە، هیچ حسابێكیان بۆ ناكەن، ڕێزیان دەگرن، بەڵام هیچ شتێك لەسەر ئەوان پەك ناكەوێ.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتییەوە، مەلا بەختیار رایگەیاند"من بەش بەحاڵی خۆم، بەدڵ و بەگیان و بەویژدان لەگەڵ كۆنگرەم، بەڵام من لەگەڵ هیچ كۆنگرەیەك نابم، پێشوەخت نەخشە بكێشرێ تەسفیەی خەڵك بكرێ، سزای خەڵك بدرێ.. من شین ناكەم بۆ خۆم، لە ناو كۆنگرە ئەگەر یەكێتی 10 كەس هەڵبژێرێ، من لە 10 كەسەكە دەبم، بەڵام قبوڵ ناكەم لە لاوازترین ئەندامی سەركردایەتییش موئامەرە بكرێت.. من لەگەڵ موئامەرەو تەسفیەكردنی خەڵك و تڕۆكردنی خەڵك نیم بەناوی كۆنگرەوە".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە