كۆی داهاتی مانگی رابردوی هەرێم ( 976) ملیار دینار بووە
2022-02-03 08:02:40
درەو:
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوودا ( 12 ملیۆن و 863) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە بە (12) دۆلار كەمتر لە بازاڕی جیهان تێكڕای بەرمیلێك بە (74) دۆلار فرۆشتووە كۆی داهاتی نەوت (954 ملیۆن) دۆلار بووە (58%)ی چووە بۆ خەرجی كۆمپانیاكان (400 ملیۆن) دۆلاری داهاتی نەوت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەتەوە، لەگەڵ (164 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ (بۆ تەمویلی موچە) چونكە مانگانە داهاتی ناوخۆ سەرو (350 ملیار) دینارە ، (31 ملیار) دیناری هاوپەیمانان، (200 ملیار) دیناری پارەی بەغداد، كۆی گشتی داهاتی مانگی رابردووی حكومەتی هەرێم ( 976 ملیار) دینار بووە.
پوختە
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی کانونی دووەم = (164 ملیار) دینارە
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینارە
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینارە
داهاتی نەوت
• هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمی (2022)دا بڕی (12 ملیۆن و 863 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی کانونی دووەم (86.21) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (74.21) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12 ملیۆن و 863 هەزار) بەرمیل X (74.21) دۆلار = (954 ملیۆن و 563 هەزار و 230) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (954 ملیۆن و 563 هەزار و 230) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 384 ملیار و 116 ملیۆن و 6834 هەزار 500) دینار.
• بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت (58%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (42%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (954 ملیۆن و 563 هەزار و 230) دۆلار X (58%) = (553 ملیۆن و 646 هەزارو 673) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (553 ملیۆن و 646 هەزارو 673) دۆلار X ((1450 دینار = (802 ملیار و 787 ملیۆن و 676 هەزار و 430) دینار خەرجی نەوتە.
- (954 ملیۆن و 563 هەزار و 230) دۆلار X (42%) = (400 ملیۆن و 916 هەزارو 557 ) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (400 ملیۆن و 916 هەزارو 557) دۆلار X (1450) دینار= (581 ملیار و 329 ملیۆن و 7 هەزار و 70) دینار.
کۆی داهات لە مانگی کانونی دووەم 2022 (دینار)
• (581 ملیار و 329 ملیۆن و 7 هەزار و 70) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان + (200 ملیار) پارەی بەغدا = (976 ملیار و 829 ملیۆن و 7 هەزار و 70) دینار