Draw Media

دابەشبونی كورسیەكانی پەرلەمانی عێراق

دابەشبونی كورسیەكانی پەرلەمانی عێراق

2022-02-02 14:03:11


راپۆرتی: فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەپێی ئامارەکان ژمارەی سەرجەم کاندیدەکان (پیاو و ئافرەت) بریتی بووە لە (3 هەزار و 225) کاندید و بە سەرجەمیان (8 ملیۆن و 854 هەزار و 25) دەنگیان بەدەستهێناوە، بەڵام (329) کاندیدە سەرکەوتووەکە (4 ملیۆن و 66 هەزار و 927) دەنگەکانیان بەدەستهێناوە بە ڕێژەی (46%).
 (946) کاندیدی پارتی هەبوو کە دەکاتە (29%)ی کاندیدەکان، و کۆی گشتی دەنگەکانیان (1 ملیۆن و 829 هەزار و 416) دەنگ بووە بە ڕێژەی (21%). کۆی کاندیدە سەرکەوتووەکانی ئافرەتان (95) ئافرەت بوونەو (59)یان کە دەکاتە (62%) کاندیدە سەرکەوتووەکانی نێو ئافرەتان بە دەنگی خۆیان سەرکەوتوون و (36) ئافرەتیش بە سیستمی کۆتا سەرکەوتوون.

نوێنەرایەتی لیست وهێزە سیاسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بە پێی بڵاوکراوەیەکی فەرمانگەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆی بەشداربووانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 10-10-2021 گەیشتە (8 ملیۆن و 858 هەزار و25) دەنگدەر لە (83) بازنەی هەڵبژاردن دەنگیان بە (3 هەزار و 225) کاندید داوە.
کۆی ئەو دەنگانەی کوتلە سیاسییەکان بەدەستیان هێناوەو نوێنەرایەتییەکان گەیشتووە بە ئەنجومەنی نوێنەران (7 ملیۆن و 975هەزار و 498) دەنگ بووە، ژمارەی کاندیدەکانیان (2 هەزار و 30)کاندیدبووە.
کۆی ئەو دەنگانەی (329) کاندیدە سەرکەوتووەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستیان هێناوە بریتییە لە (4 ملیۆن و 66 هەزار و 838) دەنگ.
خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتووە لە (16) کوتلەو لایەنی سیاسی و (17) لیست و قەوارە کە تەنها (1) کورسییان هەیە، جگە لە سەربەخۆکان کە خاوەنی (43) کورسیین، ئەو هێزانەش بریتین لە؛ (بڕوانە گرافیکی ژمارە (1))
-    کوتلەی سەدر (موقتەدا سەدر): کە خاوەنی (73) کورسین و بەکۆی گشتی (885 هەزار و 310) دەنگیان بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
-    سەربەخۆکان: کە خاوەنی (43) کورسین و بەکۆی گشتی (1 ملیۆن و 686 هەزار و 792) دەنگیان بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
-    تەقەدوم (حەلبوسی): کە خاوەنی (37) کورسین و بەکۆی گشتی (637 هەزار و 198) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    دەوڵەتی یاسا (نوری مالیکی): کە خاوەنی (33) کورسین و بەکۆی گشتی (502 هەزار و 188) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعود بارزانی): کە خاوەنی (31) کورسین و بەکۆی گشتی (781 هەزار و 670) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    فەتح (هادی عامری): کە خاوەنی (17) کورسین و بەکۆی گشتی (462 هەزار و 800) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-     یەکێتی نیشتمانی کوردستان (باڤڵ تاڵەبانی): کە خاوەنی (17) کورسین و بەکۆی گشتی (368 هەزار و 226) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    عەزم (خەمیس خەنجەر): کە خاوەنی (14) کورسین و بەکۆی گشتی (421 هەزار و 579) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    ئیمتیداد (رەکابی): کە خاوەنی (9) کورسین و بەکۆی گشتی (299 هەزار و 303) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    نەوەی نوێ (شاسوار عەبدولواحید): کە خاوەنی (9) کورسین و بەکۆی گشتی (233 هەزار و 834) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    ئەشراق ئەلکانون: کە خاوەنی (6) کورسین و بەکۆی گشتی (100 هەزار و 374) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    هاوپەیمانی تەسمیم: کە خاوەنی (5) کورسین و بەکۆی گشتی (153 هەزار و 614) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت: کە خاوەنی (4) کورسین و بەکۆی گشتی (359 هەزار و 876) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    بابلیون: کە خاوەنی (4) کورسین و بەکۆی گشتی (50 هەزار و 378) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    گەل ناسنامەمانە: کە خاوەنی (3) کورسین و بەکۆی گشتی (58 هەزار و 89) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    حەسمی چاکسازی: کە خاوەنی (3) کورسین و بەکۆی گشتی (26 هەزار و 973) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    ئەو لیستانەی تەنها (1) کورسییان بەدەستهێناوە ژمارەیان (17) لیست و هێزی سیاسییە.
گرافیکی ژمارە (1)


نوێنەرایەتی ئافرەتانی هێزو کوتلە سیاسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆی ژمارەی ئەو ئافرەتانەی سەرکەوتوون بۆ ئەنجومەنی نوێنەرا ژمارەیان (95) ئافرەتەوە (59) یان بە دەنگی خۆیان و (36) یان بە سیستمی کۆتا سەرکەوتوون.
ژمارەی ئەو هێز و کوتلە سیاسییانەی کاندیدی ئافرەتیان سەرکەوتووە (18) لایەنن و (5) ئافرەتیش بە لیستی فەردی و سەرکەوتوون، (5) لەیەلانیش ئافرەتەکانیان بەبێ سیستمی کۆتا سەرکەوتوون. بۆ وردەکاری زیاتر (بڕوانە گرافیکی ژمارە (2)).

گرافیکی ژمارە (2)

ئافرەتان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران (خولی پێنجەم)
بەپێی ئامارەکان ژمارەی سەرجەم کاندیدەکان (پیاو و ئافرەت) بریتی بووە لە (3 هەزار و 225) کاندید و بە سەرجەمیان (8 ملیۆن و 854 هەزار و 25) دەنگیان بەدەستهێناوە، بەڵام (329) کاندیدە سەرکەوتووەکە (4 ملیۆن و 66 هەزار و 927) دەنگەکانیان بەدەستهێناوە بە ڕێژەی (46%).
سەبارەت بە ئافرەتان ژمارەیان (946) کاندید بووە، کە دەکاتە (29%)ی کاندیدەکان، و کۆی گشتی دەنگەکانیان (1 ملیۆن و 829 هەزار و 416) دەنگ بووە بە ڕێژەی (21%). کۆی کاندیدە سەرکەوتووەکانی ئافرەتان (95) ئافرەت بوونەو (59)یان کە دەکاتە (62%) کاندیدە سەرکەوتووەکانی نێو ئافرەتان بە دەنگی خۆیان سەرکەوتوون و (36) ئافرەتیش بە سیستمی کۆتا سەرکەوتوون.
(5) لە ئافرەتە سەرکەوتووەکان بە لیستی سەربەخۆ خۆیان کاندید کردبوو. (27) کاندیدیان زیاتر لە جارێک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوونە.
سەرجەم ئەو (95) کاندیدە سەرکەتووەی ئافرەتان بە هەموویان تانیویانە (917 هەزار و 601) دەنگیان بەدەستهێناوە (بڕوانە گرافیکی ژمارە (3)).

گرافیکی ژمارە (3)


کورسی و ڕێژەی دەنگی کوتلە براوەکان
بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دیارترین هێزو لایەنە سیاسییە براوەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەم شێوەیەیە؛(بڕوانە گرافیکی ژمارە (4)).
-    کوتلەی سەدر (موقتەدا سەدر): (94) کاندیدی هەبووەو (73) کاندیدیان سەرکەوتوون بە ڕێژەی (78%) و بەکۆی گشتی (885 هەزار و 310) دەنگیان بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
-    پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعود بارزانی): (51) کاندیدی هەبووەو (31) کاندیدیان سەرکەوتوون بە ڕێژەی (61%) و بەکۆی گشتی (781 هەزار و 670) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    دەوڵەتی یاسا (نوری مالیکی): (71) کاندیدی هەبووەو (33) کاندیدیان سەرکەوتوون بە ڕێژەی (46%) و بەکۆی گشتی (502 هەزار و 188) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    یەکێتی نیشتمانی کوردستان (باڤڵ تاڵەبانی): (44) کاندیدی هەبووەو (17) کاندیدیان سەرکەوتوون بە ڕێژەی (39%) و بەکۆی گشتی (368 هەزار و 226) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    نەوەی نوێ (شاسوار عەبدولواحید): (23) کاندیدی هەبووەو (9) کاندیدیان سەرکەوتوون بە ڕێژەی (39%) و بەکۆی گشتی (233 هەزار و 834) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    تەقەدوم (حەلبوسی): (122) کاندیدی هەبووەو (37) کاندیدیان سەرکەوتوون بە ڕێژەی (30%) و بەکۆی گشتی (637 هەزار و 198) دەنگیان بەدەستهێناوە.
-    ئەشراق ئەلکانون: (24) کاندیدی هەبووەو (6) کاندیدیان سەرکەوتوون بە ڕێژەی (25%) و بەکۆی گشتی (100 هەزار و 374) دەنگیان بەدەستهێناوە. 
گرافیکی ژمارە (4)

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand