سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی بۆ پەسەندنەکردنی ئەنجامەکان رەتکردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئایار 2018

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی بۆ پەسەندنەکردنی ئەنجامەکان رەتکردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

ئیاس ساموك، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند دادگاكە داوایەكی رەتكردوەتەوە بۆ پابەندكردنی بە پەسەندنەكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە پاساوی بوونی پێشێلكاری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.
ساموك لە بەیاننامەیەكدا وتی :" دادگای باڵا فیدراڵی ئەمڕۆ كۆبوەتەوە و تەماشای سكاڵایەكی كردووە لەسەر ئەو خروقات و پێشێلكارییانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی رۆژی 12ی ئایاری 2018 روویداوە، و داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی و كارەكەی تۆمارككردووە و بۆئەوەی ئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە بە گوێرەی مادەی 93/ حەوتەمی دەستور پەسەندنەكات"

ساموك وتیشی:" دادگای فیدراڵی جەختیكردوەتەوە كە سكاڵا لەسەر دەسەڵاتی دادوەری تۆمارناكرێت و بە نەیار ئەژمارناكرێت لە رووداوگەلێكدا كە پەیوەندی بە كەسان و لایەنی ترەوە هەیە، و ئەو بابەتە تایبەتە بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئەو خاوەنی پرسەكە لە قبوڵكردنی سكاڵاكان و ئەو پێشێلكارییانە كە باسدەكرێن و كە لە میانی پرۆسەی هەڵبژاردندا روودەدەن و بڕیارەكانیش لە لایەنێكی دادوەری تانەیان لێدەدرێت كە دەستەی دادوەرییە لە دادگای تەمییزی فیدراڵی."
وتەبێژی دادگای فیدراڵی ئاماژەیبەوەشدا كە دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی رەتكردوەتەوە لەسەربەئەوەی  لەسەر لایەنی پەیوەندیدار بە پرسەكە كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانە تۆمارنەكراوە .

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە