Draw Media

سەركردایەتی یەكێتی متمانەی بە بەرهەم ساڵح دایەوە

سەركردایەتی یەكێتی متمانەی بە بەرهەم ساڵح دایەوە

2022-01-31 17:19:02


شاناز ئیبراهیم رەخنەی لە بەرهەم ساڵح گرت
(درەو):
سەرباری رەخنەكانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەركردایەتی یەكێتی جارێكی تر متمانەی بە بەرهەم ساڵح وەكو كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەخشییەوە. 
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە بەشداری بەرهەم ساڵح كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار كۆبووەوە. 
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، لە كۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی‌و ئەندامانی سەركردایەتی جەختیان لەسەر ئەوە كردووە ئەو گۆڕانكارییانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە دۆخی سیاسی عێراق رویداوە، لە بەرژەوەندی یەكێتی‌و كاندیدەكەیدایە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار. 
لەم كۆبونەوەیەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رەخنەی لە بەرهەم ساڵح گرتووە‌و هەندنێك مشتومڕ دروستبووە‌و باسلەوەكراوە، بەرهەم ساڵح لە ماوەی ویلایەتی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا پۆستی سەرۆك كۆماری نەخستوەتە خزمەتی سیاسەتەكانی یەكێتی‌و تا ئەو رادەیەی دوو پەرلەمانتاری هەبووە (ئەو دوو پەرلەمانتارەی لەسەر لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەریی سەركەوتن بۆ پەرلەمان) نەیتوانیوە بیانكات بە یەكێتی.
سەرباری رەخنەكان لە بەرهەم ساڵح، سەرلەنوێ سەركردایەتی یەكێتی متمانەی بە بەرهەم ساڵح وەكو كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەخشییەوە. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand