Draw Media

بارزانی پەیام بۆ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەنێرێت "بێلایەن بن"

بارزانی پەیام بۆ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەنێرێت "بێلایەن بن"

2022-01-25 19:17:10


درەو:
مەسعود بارزانی پەیام بۆ سەڵاحەدین بەهادین و شاسوار عەبدولواحید و عەلی باپیر دەنێرێت و داوایان لێدەكات بێلایەن بن، بافڵ تاڵەبانیش داوای لێیانكردووە دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدەن. 
(درەو) زانیویەتی لە دوو رۆژی رابردوودا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامی بۆ هەریەك لە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی دادگەری ناردووە، كە پێی راگەیاندوون پێویستە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقدا بێلایەن بن، بەڵام لە دانیشتنی پەرلەماندا پێویستە بچنە ژوورەوەو نیسابی یاسایی تەواو بكەن.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامی بۆ نەوەی نوێ و یەكگرتوو و كۆمەڵ ناردووەو داوای لێكردوون دەنگ بە كاندیدی یەكێتی (بەرهەم ساڵح) بدەن. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand