2022-01-25 17:36:50
درەو:
هەر هاوڵاتیەكی عێراق و هەرێمی كوردستان داهاتی رۆژانەی (1.9) دۆلار كەمتر بێت، دەچێتە خانەی ئەوانەی کە لەخوار هێڵی هەژارییەوە ژیان بەسەر دەبەن، لەسەر ئاستی خێزانیش ھەر خێزانێك داهاتی رۆژانەی (9.5) دۆلار كەمتر بێت، لە خوار هێڵی هەژارییەوەیە.
لەبارەی ھێڵی ھەژارییەوە
رێژەی هەژاریی لەسەر بنەمای داهاتی تاک و خێزان دیاری دەكرێت، نەك خەرجی رۆژانەیان.
بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزكردووەتەوە، لە عێراق رێژەی هەژاری لە (20%)ەوە بۆ سەرو (30%) بەرزبووەتەوە، لە هەرێمی كوردستانیش لە (5%)ەوە بۆ نزیكەی (13%)ە بەرزكردووەتەوە.
بەپێی ئەو ستانداردەی كە لە عێراق دیاریكراوە، کەمترین ئاستی داھات کە بۆ ھەر تاکێک لە رۆژێکدا بڕی (1.9) دۆلار واتا (2 هەزارو 800 دینار) دینارە، ئەم بڕە پارە مانگانە دەكاتە (57) دۆلار واتا (84) هەزار دینار.
کەمترین بڕی داھات لەسەر ئاستی خێزان لە عێراق، رۆژانە بە بڕی (9.5) دۆلارە کە دەکاتە (14 هەزارو 60) دینار، ئەم بڕە پارە مانگانە دەکاتە (285) دۆلار واتا (421 هەزار) دینار.
پێشتر حكومەتی عێراق (105) هەزار دیناری دیاریكردبوو وەکو کەمترین ئاست داھاتی مانگانە بۆ هەر تاكێك، ساڵی 2014 نسار روبێعی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق وتی" هەر هاووڵاتییەك داهاتی مانگانەی (105 هەزار) دینار بێ، ئەوا لە ژێر هێڵی هەژاری دایە".كە سەرچاوەكانی داهات (موچە، كرێی كاركردن، سودی بانكی، كرێی هەبوو....)
کۆرۆناو ھەژاریی
بڵابونەوەی پەتای کۆرۆنا رێژەی هەژاریی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەرزكردووەوە، بە وتەی خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق ساڵی 2021:
🔹 رێژەی هەژاریی لە عێراق بۆ ٣١٫٧٪ بەرزبوەتەوە،ساڵی ٢٠١٨ ئەم رێژەیە ٢٠٪ بووە.
🔹 ژمارەی هەژاران لە عێراق بەرزبوەتەوە بۆ (١١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار) كەس، بەر لە قەیرانی كۆرۆنا ژمارەی هەژاران نزیكەی (١٠ ملیۆن) كەس بووە.
🔹 رێژەی هەژاریی لەنێو منداڵانی خوارو تەمەن ١٨ ساڵ لەدوای قەیرانی كۆرۆناوە گەیشتوەتە ٣٨٪.
هەژاری لە هەرێم:
بەپێی ئامارە نافەرمیەكان، رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان بۆ (13%) نزیك بووەتەوە بەتایبەتی ئامارەكە لەدوای هاتنی كۆرۆناوە زۆر زیادی كردووە، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بەپێی ئاماری دەستەی ئاماری هەرێم (6 ملیۆن و 270هەزار) كەسە، بەوپێیەش ژمارەی ئەوانەی هەرێمی كوردستان هەژارن (815هەزار) كەسە بەرێژەی (13%).
ئۆفیسی هاوكاریی پەنابەرێتی ئەوروپی (EASO ) لە راپۆرتێكیدا تایبەت بە دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان كە لە 2020 بڵاویكردەوە، دەڵێت:
🔹 رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان (12.5% بۆ 13%)ە.
بەڵام بەوتەی عەبدولزەهرە هندوای وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق:
🔹 رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان (12.5% بۆ 13%)ە.
سیروان محەممەد سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم رایگەیاند، هەر بەپێی دواین رووپێویی لە ساڵی 2018، رێژەی هەژارییان دەرهێناوە بە ستانداردی بانكی نێودەوڵەتی كە لە ( 5.45% )بووە.
بەپێی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، رێژەی بێكاری لە ساڵی 2019دا (9%) بووە و بەهۆی كۆرۆناوە لە لە ساڵی 2020 بۆ (12%-13%) بەرزبووەتەوە.
رێژەی هەژاری لە پارێزگاكانی عێراق بە پێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە 2020دا:
رێژەی هەژاری لە پارێزگاكانی هەرێم:
هەولێر: 6.7%
سلێمانی: 4.5%
دهۆك: 8.5%
پارێزگاكانی عێراق:
موسەنا:52%
دیوانیە:48%
میسان:45%
زیقار: 44%
بەسرە:16%
واست:19%
نەجەف: 12.5%
كەربەلا:12%
بابل: 11%
بەغداد:10%
دیالە: 22.5%
ئەنبار:17%
سەڵاحەدین: 18%
نەینەوا: 37.7%
كەركوك: 7.6%
رێژەی هەژاری لەو وڵاتانەی كە جەنگ و ململانێی تیایە بۆ 2021:
سوریا: 90%
غەزە:85%
یەمەن/ 78%
سودان: 77%
سوماڵ: 73%
لوبنان: 55%
لیبیا:45%
عێراق:30%