Draw Media

هەدەپە لەسەر گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دێتەدەنگ

 هەدەپە لەسەر گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دێتەدەنگ

2018-05-26 12:28:13


(درەو میدیا)
فەلەكناس ئوجا، پەرلەمانتاری شاری ئامەدی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" لەسەر گەمارۆخستنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دێتە دەنگ و دوو پرسیار ئاراستەی ئەحمەد ئەرسەلان وەزیری گواستنەوەی توركیا دەكات.
ئوجا دەپرسێت بۆچی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی توركیا بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر دەستیانپێكردوەتەوە بەڵام بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیراوە؟، دەشپرسێت كەی گەشتە ئاسمانییەكان لە توركیاوە بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكەنەوە؟
پاش نزیكەی شەش مانگ بەسەر بڕیاری داخستنی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەكان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە، ڕۆژی ١٥-٣-٢٠١٨، حكومەتی عێراق بڕیاریدا گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێم هەڵبگرێت، بەڵام توركیا گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر دەستپێكردەوە و گەمارۆی خستە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی.
عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەمیانەی وتوێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا وتی: "تائێستا بڕیاری حكومەتی توركیا ئەوەیە، كە ڕێگە نەدات بەگەشتی هیچ وڵاتێك لە فڕۆكەخانەكانیەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وە بەپێچەوانەشەوە، بەڵام ئەوەندەی ئاگاداربم حكومەتی عێراقی لەڕێگای وەزارەتی گواستنەوەی خۆیەوە باڵیوزخانەی توركیای ئاگاداركردووەتەوە بەپێی ڕێككەوتنامە نێودەوڵەتییەكان ‌و ئەو ڕێكەوتننامە دوو قۆڵییەی لە نێوان توركیا و عێراقدا هەیە مامەڵەی هاوشێوە بكات".

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand