Draw Media

نیوەی وەزارەت‌و دەستەكان موچەیان وەرنەگرتووە

نیوەی وەزارەت‌و دەستەكان موچەیان وەرنەگرتووە

2022-01-15 09:08:53


(درەو):
دوای (20) رۆژ لە دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی (2021)، هێشتا بەشێكی زۆری وەزارەت‌و دەستەكان موچەیان وەرنەگرتووە، حكومەت دەیەوێت نیشانی بەرپرسانی عێراقی بدات بەبێ پارەكەی بەغداد، موچەی بۆ دابەش ناكرێت.
تائێستا حكومەتی هەرێم لەكۆی (900 ملیار) دیناری كۆی خەرجی مانگانەی موچە بڕی (636 ملیار) دیناری وەكو موچەی مانگی (12)ی ساڵی 2021ی دابەشكردووە.
لە 25ی مانگی رابردووەوە، كابینەی سێقۆڵی (پارتی+ یەكێتی+ گۆڕان) دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی (12) كردووە بەڵام هێشتا دابەشكردنی موچە تەواو نەبووە، ئەمە لەكاتێكدایە دەبێت ئێستا ئامادەكاری بۆ موچەی مانگی 1ی ساڵی 2022 بكات. 
فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغداد بەردەوام لێدوان دەدات‌و دڵنیایی دەدات لەبارەی ئەوەی بەغداد (200 ملیار) دینارەكە دەنێرێت، بەڵام بەغداد تائێستا نەیناردووە، حكومەتی هەرێم دابەشكردنی موچەی بەتەواوەتی خاو كردوەتەوە، دەیەوێت نیشانی بەغدادی بدات بەبێ ناردنی (200 ملیار) دینارەكە ناتوانێت موچە دابەش بكات. 

ئەو وەزارەت‌و دامەزراوانەی موچەی مانگی 12یان وەرگرتووە
•    وەزارەتی تەندروستی: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (50 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی پێشمەرگە: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (133 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی دارایی: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (11 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی كاروباری شەهیدان: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (855 ملیۆن) دینارە
•    زیندانییە سیاسییەكان: كۆی گشتی خەرجی موچەی مانگانەی (2 ملیار) دینارە
•    كەسوكاری شەهیدان: كۆی گشتی خەرجی موچەی مانگانە (35 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی ناوخۆ: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (178 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی پەروەردە: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (149 ملیار) دینارە 
•    ئەنجومەنی ئاسایش‌و دەزگای ئاسایش: كۆی گشتی خەرجی موچەی مانگانە (62 ملیار) دینارە
•    كارو كاروباری كۆمەڵایەتی: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (4 ملیار) دینارە
•    كەمئەندامان: كۆی گشتی خەرجی موچەی مانگانە (12 ملیار) دینار
واتە بۆ مانگی 12ی ساڵی 2021، تائێستا لەكۆی خەرجی موچەی هەموو موچەخۆران كە مانگانە بڕەكەی (894 ملیار) دینارە، حكومەتی هەرێم بڕی (636 ملیار) دیناری بۆ موچەی ئەو مانگە خەرجكردووە. 

ئەو وەزارەت‌و دەستانەی كە هێشتا موچەی مانگی 12یان وەرنەگرتووە
•    ئەنجومەنی دادوەری: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم ئەنجومەنە مانگانە (4 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی داد: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (5 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (2 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی ئەوقاف: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (8 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی خوێندنی باڵا: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (41 ملیار) دینارە 
•    وەزارەتی شارەوانی: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (23 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی گواستنەوە: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (4 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی كارەبا: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (18 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی پلاندانان: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (808 ملیۆن) دینارە
•    وەزارەتی كشتوكاڵ: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (9 ملیار) دینارە
•    مافی مرۆڤ: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم دەستەیە مانگانە (237 ملیۆن) دینارە 
•    دەستەی دەستپاكی: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم دەستەیە مانگانە (267 ملیۆن) دینارە
•    دەستەی وەبەرهێنان: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم دەستەیە مانگانە (392 ملیۆن) دینارە
•    دەستەی ژینگە: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم دەستەیە مانگانە (390 ملیۆن) دینارە
•    دەزگای مین: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم دەزگایە مانگانە (946 ملیۆن) دینارە
•    ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم دەستەیە مانگانە (111 ملیۆن) دینارە
•    دیوانی چاودێری: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (749 ملیۆن) دینارە
•    كۆمسیۆنی هەڵبژاردن: كۆی گشتی خەرجی موچەی مانگانە (568 ملیۆن) دینارە
•    وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (4 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی رۆشنبیری: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (5 ملیار) دینارە
•    وەزارەتی بازرگانی: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم وەزارەتە مانگانە (2 ملیار) دینارە
•    سەرۆكایەتی هەرێم: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم سەرۆكایەتییە مانگانە (ملیارێك‌و 155 ملیۆن) دینار
•    سەرۆكایەتی حكومەت: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم سەرۆكایەییە مانگانە (ملیارو 630 ملیۆن) دینارە
•    سەرۆكایەتی پەرلەمان: كۆی گشتی خەرجی موچەی ئەم سەرۆكایەتییە مانگانە (ملیارێك‌و 820 ملیۆن) دینارە
•    خانەنشینی سەربازی و مەدەنی: كۆی گشتی خەرجی موچەی مانگانە (116 ملیار) دینارە
ئەو وەزارەت‌و دەستانەی كە هێشتا موچەی مانگی (12)یان وەرنەگرتووە، تێكڕای خەرجی موچەكەیان بڕی (254 ملیار) دینارە. 
 
داهاتی مانگانەی حكومەتی هەرێم
ئەو داهاتانەی كە ئێستا مانگانە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بەمشێوەیە: 
•    داهاتی نەوت: 350 ملیۆن دۆلار واتا (520 ملیار) دینار
•    داهاتی ناوخۆ: (350 ملیار) دینار (ئەم داهاتە گومانی لەسەرەو هەمووی ناگەڕێتەوە)
•    پارەی هاوپەیمانان: (20 ملیار) دینار
•    پارەی بەغداد: (200 ملیار) دینار (ئەم پارەیە بۆ مانگی 12 هێشتا نەگەیشتووە)
بەم شێوازە لە دابەشكردنی موچە، ئێستا كابینەی سێقۆڵی (پارتی+ یەكێتی+ گۆڕان)، هەموو رۆژەكانی مانگی تەرخانكردووە بۆ دابەشكردنی موچە‌و موچەی مانگێك تەواو ناكات، دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگێكی تر دەكات، بەم دۆخەشەوە هێشتا فەرمانبەران ناتوانن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا موچەكانیان وەربگرن. 
ئەمە لەكاتێكدایە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەردەوام بەخۆوە دەبینێت‌و ئێستادا (86) دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تێپەڕاندووە، داهاتی ناوخۆو باج‌و رسوماتیش زۆر زیادی كردووە.
كابینەی مەسرور بارزانی چەند مانگێكە لێبڕینی موچەی هەڵگرتووە، بەڵام شێوازی دابەشكردنی موچەی بەجۆرێك رێكخستووەتەوە كە هەمان كاریگەری مانگەكانی لێبڕینی موچەی لەسەر بژێوی موچەخۆران دروستكردووە.
دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت قەیرانی موچە بۆ كابینەی مەسرور بارزانی دەبێت بە قەیرانێكی ئەبەدی‌و چارەسەر ناكرێت، رەنگە دواجار بە كابینەی قەیرانی موچە ناوببرێت. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand