Draw Media

هۆشیار عەبدوڵا: لایەنە ناڕازییەكان پێش تەزویر كێشەیەكی تریان هەیە

هۆشیار عەبدوڵا: لایەنە ناڕازییەكان پێش تەزویر كێشەیەكی تریان هەیە

2018-05-25 18:25:22


" لایەنە ناڕازیەكانی هەرێم هەموتان (بێ جیاوازی) لە ڕوكەشدا دژی سیاسەتی بنەماڵە چەتەگەرەكانن بەڵام لە روی فكریەوە بێ ئەوەی پێ بزانن ئاو دەكەنە ئاشی كوردایەتیەكەی ئەوانەوە كە فڕی بە مافەكانی خەلكی كوردستانەوە نیە و كوردایەتیان كردۆتە دیوارێك چەتەیی و خاك فرۆشی و نیشتیمانفرۆشی پێدا هەڵدەواسن" ئەمە وتەی هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕانە لە پەرلەمانی عێراق، كە لە وتارێكیدا بەناوی ( پەیامێكی ڕەخنەئامێز و ڕاشكاو بۆ لایەنە ناڕازیەكانی هەرێم) هۆشیار عەبدوڵا بەلایەنە نارازیەكانی هەرێم دەڵێت"  ئەو یەكریزیەی ئەوان داوای دەكەن یەكێكە لەو درۆیانە زۆر دەمێكە ئێوە باوەریان پێدەكەن و نایەن هەڵیتەكێنن و مۆدێلێكی نیشتیمانی بۆ یەكڕیزی گەرح بكەن ، ریفراندۆم یەكێكی تر بو لەو درۆیانە پێی خەڵەتان و نەك گوێتان لە دەنگی خەلكانی وەك نوسەری ئەم دێرانە نەگرت بە هەوای دو بنەماڵەكە كەوتنە تەخوینمان .
هۆشیار عەبدوڵا ئاماژە بەوەش دەكات" پێش هەڵبژاردن وەفدێكی لیستی سائیرون هاتنە سلێمانی وتیان هاتوین تەنها بۆ بانگهێشتی هاوپەیمانیەكەی كاك بەرهەم و بزوتنەوەی گۆڕان كە لەگەڵماندا بن ، لە ترسی تەخوینی یەكێتی و پارتی نەڕۆشتن و ئێستا هەردوكیان كەتون بەسەر شان و باڵی صەدردا ئاگای لێیان بێت، فكرەی دانانی كاندیدتان لە هاوپەیمانیەتیەكانی بەغداد رەتكردەوە و دژی هەوڵەكانیی ئێمە بون پێتان وابو بۆ حەیا و حورمەتی كوردایەتیەكەی دو بنەماڵەكە جوان نیە، ئێستا هەردوكیان دو پەرلەمانتاریان لەبەغداد بەهەر رێگایەك هەیە دەرچواند .
 لە كۆتایی نوسینەكەیدا هۆشیار عەبدوڵا هۆشداری دەدات لایەنە نارازیەكانی هەرێمی كوردستان و دەڵێت" ئێوە چارەسەرێكی ئەو كێشە بونیادیە نەكەن نە دەتوانن هیچ بگۆڕن نە چیتر خەڵكیش چاوی ئومێدی لێتان دەبێت و دەیانیی وەك ئێمەش دور لەو چەقینەی ئێوە لە زەلكاوی كوردایەتیەكەی یەكێتی و پارتیدا میمبەری راشكاو و ئاشكرا و جیای دەبێت بۆ جوڵە سیاسیەكانیی "

 

دەقی وتارەكە 

پەیامێکی ڕەخنەئامێز و ڕاشکاو بۆ لایەنە ناڕازیەکانی هەرێم

هۆشیار عەبدوڵا

ئێوە پێش تەزویر کێشەیەکیی ترتان هەیە کە گرنگترین و بنچینەیی ترین كێشەیە و بێ یەکلاکردنەوەی ئەو کێشەیە هەرگیز ئەو دو بنەماڵەیەتان بۆ تێناپەرێندرێت.

کێشەی ئێوە کێشەیەکی فکریە کە تایبەتە بەو گوتارەی سیاسەتی پێ ئاراستە دەکەن ، ئێوە هەموتان (بێ جیاوازی) لە ڕوکەشدا دژی سیاسەتی بنەماڵە چەتەگەرەکانن بەڵام لە روی فکریەوە بێ ئەوەی پێ بزانن ئاو دەکەنە ئاشی کوردایەتیەکەی ئەوانەوە کە فڕی بە مافەکانی خەلكی کوردستانەوە نیە و کوردایەتیان کردۆتە دیوارێك چەتەیی و خاک فرۆشی و نیشتیمانفرۆشی پێدا هەڵدەواسن .

ئێوە دەبێت دیدێکی نیشتیمانیی دور لەو کوردایەتیە موزەیەفەی ئەو دو حزبە تەبەنی بکەن و فکری ئەوان رەتبکەنەوە و نەکەونە دوای درۆکانیان کە بەناوی داکۆکی لە نەتەوەی کوردەوە دەیکەن و هەمو جارێکیش ئێوە فریوی پێدەخۆن .

ئەو یەکریزیەی ئەوان داوای دەکەن یەکێکە لەو درۆیانە زۆر دەمێکە ئێوە باوەریان پێدەکەن و نایەن هەڵیتەکێنن و مۆدێلێکی نیشتیمانی بۆ یەکڕیزی طەرح بکەن .

ریفراندۆم یەکێکی تر بو لەو درۆیانە پێی خەڵەتان و نەک گوێتان لە دەنگی خەلکانی وەک نوسەری ئەم دێرانە نەگرت بە هەوای دو بنەماڵەکە کەوتنە تەخوینمان .

پێش هەڵبژاردن وەفدێکی لیستی سائیرون هاتنە سلێمانی وتیان هاتوین تەنها بۆ بانگهێشتی هاوپەیمانیەکەی کاک بەرهەم و بزوتنەوەی گۆڕان کە لەگەڵماندا بن ، لە ترسی تەخوینی یەکێتی و پارتی نەڕۆشتن و ئێستا هەردوکیان کەتون بەسەر شان و باڵی صەدردا ئاگای لێیان بێت .

فکرەی دانانی کاندیدتان لە هاوپەیمانیەتیەکانی بەغداد رەتکردەوە و دژی هەوڵەکانیی ئێمە بون پێتان وابو بۆ حەیا و حورمەتی کوردایەتیەکەی دو بنەماڵەکە جوان نیە، ئێستا هەردوکیان دو پەرلەمانتاریان لەبەغداد بەهەر رێگایەک هەیە دەرچواند .

دەیان نمونەی ترتان بۆ دەژمێرم کە ئێوە خۆتان ئاو دەکەنە ئاشی گوتارە دژە کوردەکەی یەکێتی و پارتی ، باشە هەر پرسیارێکی سادە زۆر سادە ؟ هیچ شتێک ماوە ئەو دو بنەماڵەیە بە خەلكی کوردستانیان نەکردبێت ؟! هیچ بەدکاریەک ماوە ئەنجامیان نەدابێت ؟! هەر دەنگی خەڵک مابو ئەویشیان نەدزی ؟! ئەی باشە ئەوە بۆ یەکڕیزی لەگەل ئەوان کوردایەتیە بەڵام هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە عێراقیەکان بە ئەجێندایەکی نیشتیمانی لە بەرژەوەندی خەڵک هەرێم خیانەتە ؟! بۆ ؟!

لە چوار ساڵی رابردودا لەگەڵ هەمو قیادەی گۆڕان ئەو شەرە فکریەمان هەبوە و ڕای من رونە لایان ، لەگەڵ کاک بەرهەم و مامۆستا علی باپیر چەندین جار و مامۆستا صەلاحەدینیش جارێک هەمان نیقاشمان بوە ، کاتیەتی لە ڕوی فکریەوە یەکێتی و پارتی رەتبکەنەوە بەر لەوەی لەسەر تەزویر یا کێشەی فەنیی و ئالیەت رەتیان بکەنەوە .

ئەوە کوردایەتیەکەی ئەوانە دەڵێت ئەمڕۆ تەزویری لێبکە ، سبەی لە ترسی ئەوەی تەخوینی نەکەم رادەکاتەوە بە دوامدا بۆ بەغداد ، ئەو دو بنەماڵەیە لەسەر بەڕەیەکی موزەییەف دانیشتون دەبێ هەڵیان ستێنن و ئەو بەڕەیە بگۆڕن بە دیدی نیشتیمانیی نوێ.

تاکەی دانبەوەدا نانێن مۆدێلی رابردوی کەوتنە پاڵ ئەم گوتارە حزبیە بنەماڵەییە شکستی خواردوە و تەنها بەدبەختی بۆ هاوڵاتی هەرێم هێناوە و بەس، تاکەی ؟!

ئێوە چارەسەرێکی ئەو کێشە بونیادیە نەکەن نە دەتوانن هیچ بگۆڕن نە چیتر خەڵکیش چاوی ئومێدی لێتان دەبێت و دەیانیی وەک ئێمەش دور لەو چەقینەی ئێوە لە زەلکاوی کوردایەتیەکەی یەکێتی و پارتیدا میمبەری راشکاو و ئاشکرا و جیای دەبێت بۆ جوڵە سیاسیەکانیی .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand