Draw Media

"دەنگەكانم كەمكراوەتەوە و شكۆم شكێنراوە"

"دەنگەكانم كەمكراوەتەوە و شكۆم شكێنراوە"

2018-05-25 14:37:57


(درەو میدیا): 
" بڕیار لەدەستی حزبە كێ رەوانە دەكەن و من غەدرو ناهەقیم بەرامبەر كراوەو شكۆم شكێنراوەو دەنگەكانم كەمكراوەتەوە" ئەمە وتەی شاڵاوی مەلا ئەمین خۆشناو كاندیدی ژمارە 10ی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە پارێزگای هەولێر و بەپێی ئەنجامی كۆتایی ( 8836 ) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە.
د. شاڵاو خۆشناو لە رونكردنەویەكدا ئاماژە بەوە دەكات" چونكە نەچوومە بەر دەرگای بازرگان وچەرچیەكان ، تەنها پشتم بە پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدان قایم كرد ، سەردانی هەزاران ماڵە هەژارم كرد ، بویە غەدر وناهەقیم بەرامبەر كرا ، بەڵام پشتیوان بە خوداو پشت ئەستور بە جەماوەر لە مەیدان قوڕسایی خۆم و هەقیقەتی دەنگەكانم ئیسپات و تەئكید دەكەمەوە ...
ئەو پێشی وایە حزب خۆی كاندیدەكانی داناوەو بڕیاری دەرچونیانی داوەو تەنها دەنگیان بە هەندێكیان كۆكردۆتەوە"  بڕیار لە دەست ( حیزبە ) كێ ڕەوانە دەكەن پۆ پۆستەكان، بەڵام ئەگەر من بە پێوێست نازانن یان خەڵكی ترتان پێ باشترە ، دەكرا بە ڕیكەوتن و گفتوگۆ بوایە نەوەك شكۆ شكاندن و دەنگ پێ كۆكردنەوە و دوایش دەنگ كەم كردنەوە و خەڵك بە پێش خستن "
ئەو كاندیدە دەرنەچووەی پارتی گلەیی زۆر لە حزبەكەی دەكات كە بازرگانی دزو جامباز و چەرچی دەرچواندووە"  مەخابن ستەم لە كادیری خۆت بكەی بۆ سەرخستنی بازرگانێكی دز ، جامباز و چەرچی بەرپرسە كان كە بە ملیونان دۆلار ویژدانی خەلك و وەلای كادیرو ئۆڕگانەكانی پارتی بكرێت ،ئەمە ڕیگە خۆش دەكات بە پارە خۆیان بفرۆشنە لایەنەكانی تریش ، یان بە تەوجیه پشتیوانی مەلایەك بكرێت كە بە زمانی خۆی هاوار دەكات پارتی نیمە ، یان كادیری خۆت بكەیتە قوربانی هەندێك كەسی سوك و وهەندێك شتی قیزەوەن !!!" 
داواش لە سەرۆكی حزبەكەی دەكات لیچكۆڵینەوە لەو بابەتە بكەن و داكۆكی لە كادرەكانی خۆی بكات.

دەقی رونكردنەوەكە 

 بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان ...
سڵاوتان لێبیت .... عیبادەت و ڕۆژوتان قەبول ..
پێویستە سەبارەت بە هەڵبژاردنی خۆم ڕاستیەكان بۆهەمووان ڕون بكەمەوە ...
ـــ دیارە سێ یەكی تەمەنی خۆم كە دەكاتە 15 ساڵ وەكو كادێرێك خستۆتە خزمەت (لقی 16 ) و خەڵكە سەربەرز ووتێكۆشەرەكەی ، بە قەڵەم ونووسین وتفەنگ و پێشمەرگایەتی و تەواوی توانا سیاسی و فیكری و مەعریفی وتەنزیمی و كۆمەڵایەتی و جەماوەریەكانی خۆم ماندوونەناسانە شەو ڕۆژ خزمەتی پارتی م كردوە .. .

ـــ وێڕای ئەركی بەرپرسارێتی مەكتەبی جەماوەریەكان وسروشتە كۆمەڵایەتیەكەی خۆم ، بە بێ ویستی خۆم مەسئولیەتی لێكۆڵینەوەی سەرجەم فایلەكانی (گەندەڵی ، دزی ، شتی نەشیاو، تەجاوزی ) بەرپرسە حیزبی وئیداریەكانی دەوروبەرم خراوەتە سەر شان ، پاك و بێ باك ، دڵسۆز وبوێرانە تەحەدای پەتای گەندەڵی م كردوە ، كە پێم وایە هەڕەشەیكی جیدیە بۆ سەر وڵات وگەل و حیزبەكەم ...

ـــ دیارە هەر ئەمەش وای كرد لە هەڵبژاردن زۆربەی هەڤاڵەكانم نەوەك هەر هاوكارم نەبوون ، بەڵكو (بە بەڵگەوە ) ڕێگەشیان نەدا كادیرە دڵسۆزەكانی لق و ناوچەو ڕیكخراوەكان هاوكاریم بكەن ، لە زۆ بەی ئۆڕگانەگان ناوی من قاچاخ و بڤە و قەدەخەبوو .

ـــ هەزاران دڵسۆزی پارتی مان وهەزاران كەسی بەئەمەك لە خەڵكی توڕەی بێ لایەن ولایەنەكانیش دەنگیان بە بەندەو و پیگەی پاك ومیژووی خزمەت كارانەی خانەوادەكەمان داوە ، تەوژمی پشتیوانی خەڵك سەرسامی دروست كرد ، سەری منی بڵند ڕاگرت ، شتێكیان بۆ ئێمە كرد زۆر لە بەغداو عیراق گەورەترە ، هەتا ئەبەد منەت بار و خزمەت كاری هەڵویستی جوامێرانەی ئەوجەماوەرە خۆشەویستە ئەبم و دەنگەكانیان ئەمانەتە لە ئەستۆم و و پارێزگاری لێ دەكەم ...

ـــ چونكە نەچوومە بەر دەرگای بازرگان وچەرچیەكان ، تەنها پشتم بە پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدان قایم كرد ، سەردانی هەزاران ماڵە هەژارم كرد ، بویە غەدر وناهەقی م بەرامبەر كرا ، بەڵام پشتیوان بە خوداو پشت ئەستور بە جەماوەر لە مەیدان قوڕسایی خۆم و هەقیقەتی دەنگەكانم ئیسپات و تەئكید دەكەمەوە ...

ـــ بڕیار لە دەست ( حیزبە ) كێ ڕەوانە دەكەن پۆ پۆستەكان، بەڵام ئەگەر من بە پێوێست نازانن یان خەڵكی ترتان پێ باشترە ، دەكرا بە ڕیكەوتن و گفتوگۆ بوایە نەوەك شكۆ شكاندن و دەنگ پێ كۆكردنەوە و دوایش دەنگ كەم كردنەوە و خەڵك بە پێش خستن ....
_
ـــ مەخابن ستەم لە كادیری خۆت بكەی بۆ سەرخستنی بازرگانێكی دز ، جامباز و چەرچی بەرپرسە كان كە بە ملیونان دۆلار ویژدانی خەلك و وەلای كادیرو ئۆڕگانەكانی پارتی بكرێت ،ئەمە ڕیگە خۆش دەكات بە پارە خۆیان بفرۆشنە لایەنەكانی تریش ، یان بە تەوجیه پشتیوانی مەلایەك بكرێت كە بە زمانی خۆی هاوار دەكات پارتی نیمە ، یان كادیری خۆت بكەیتە قوربانی هەندێك كەسی سوك و وهەندێك شتی قیزەوەن !!!

ـــ چاوەڕوانی سەرۆك دەكەم بۆ لیكۆلینەوە لەم بابەتە و داكۆكی كردن لە كادیرەكانی خۆی ، داوا لە سەرجەم هەڤاڵ و دۆست و خۆشەویستان دەكەم هێمن بن و هیچ قسەو پۆستێك لەسەر ئەو بابەتە نەكەن ، كاتی ساغ بوونەوەی ڕاستیەكان بەپێی پێویست ولە ئاست پێشهات و ڕوداوەكەكان هەڵوێستی پێویست و قسەی خۆم دەبێت ...

شاڵاوی مەلا ئەمین خۆشناو....
22 ی ئایاری 2018
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand