داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی 2021/12 (852 ملیار) دیناربووە
2022-01-04 09:17:37
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
كۆی داهاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی كانونی یەكەمی 2021 بریتی بووە لە (852 ملیار) دینار دوای دەركردنی خەرجیەكانی نەوت.
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی کانونی یهکهم = (164 ملیار) دینارە
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (20 ملیار) دینارە
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (200 ملیار) دینارە
داهاتی نەوت
• هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی یهکهمی (2021)دا بڕی (12 ملیۆن و 399 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی کانونی یهکهم (74.08) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (62.08) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12 ملیۆن و 399 هەزار) بەرمیل X (62.08) دۆلار = (769 ملیۆن و 729 هەزار و 920) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (769 ملیۆن و 729 هەزار و 920) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 116 ملیار و 108 ملیۆن و 384 هەزار) دینار.
• بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت (58%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (42%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (769 ملیۆن و 729 هەزار و 920) دۆلار X (58%) = (446 ملیۆن و 443 هەزارو 354) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (446 ملیۆن و 443 هەزارو 354) دۆلار X ((1450 دینار = (647 ملیار و 342 ملیۆن و 862 هەزار و 720) دینار خەرجی نەوتە.
- (769 ملیۆن و 729 هەزار و 920) دۆلار X (42%) = (323 ملیۆن و 286 هەزارو 566 ) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (323 ملیۆن و 286 هەزارو 566) دۆلار X (1450) دینار= (468 ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280) دینار.
کۆی داهات لە مانگی کانونی یهکهم 2021 (دینار)
• (468 ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (20 ملیار) هاوپەیمانان + (200 ملیار) پارەی بەغدا = (852 ملیار و 765 ملیۆن و 521 هەزار و 280) دینار
ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی کانونی یهکهمی 2021