Draw Media

" كاندید هەبووە دەنگی لە كۆمسیۆن كڕیوەو دەرچووە" 

" كاندید هەبووە دەنگی لە كۆمسیۆن كڕیوەو دەرچووە" 

2018-05-25 10:50:29


درەو میدیا: 
" بنكەی دەنگدان هەبووە بە تەواوی دەنگەكانیەوە بە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار كڕدراوە " ئەمە وتەی مەشعان جبوری كاندیدی دەرنەچووی ژمارە 66 ی هاوپەیمانی بەغداد كە لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا تەنها ( 1633) دەنگی هێناوە، لە بەرنامەی ( بالحرف الواحد )ی كەناڵی شەرقیە.
مەشعان جبوری زۆر بەووردی باسی لە ساختەكاریەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار كردوو رایگەیان" كاندید هەبووە دەنگی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كڕیوەو دەرچووە" سەبارەت بە كڕین و فرۆشتنی دەنگەكانیش جبوری دەڵێت" ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش زانیاریان هەبووە لەسەر فرۆشتنی دەنگی بنكەكانی دەنگدان"
مەشعان جبوری دەڵێت تەنها دەنگی ئاسایی نەكڕدراوە بەڵكو بنكەی دەنگدان بەتەواوی كڕین و فرۆشتنی پێوەكراوە" بنكەی دەنگدان هەبووە لە توركیا و ئەردەن بەتەواوی دەنگەكانیەوە لایەنێكی سیاسی كڕیویەتی بە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار " 
مەشعان جبوری پێشی وایە ئەم كۆمسیۆنەی ئێستا " خراپترین كۆمسیۆن بووە لە مێژووی عێراقدا لە 2005 ەوە تا ئێستا، ئەم هەڵبژاردنەش خراپترین و گەندەڵترین هەڵبژاردن بووە لە مێژووی عێراقدا "
 
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand